ئێمە لێرە حاڵەتەکانی نەژادپەرستی، دژەجوویی، دژەهاوزایەندخوازی، دژەسینتی\ڕۆمینا، تووندڕەویی ڕاستڕەو و حاڵەتەکانی دیکەی هەڵواردن دەکەینە بەڵگەنامە.
ئێمە لە شارەکانی بەرلین، ئێسن، هێرفۆرد و بیلەفێلد هاریکاریی خێزان، منداڵ و جەوانان دەکەین لە بوارەکانی پەروەردەکردن، ژیانی ڕۆژانە و دۆخە سەختەکان.
ئێرە خاڵێکی پێوەندییە بۆ هەموو دانیشتوانی ناوچەی نۆیکۆلن، ئەوانەی لەژێر کاریگەریی شێوازە جۆراوجۆرەکانی هەڵاواردندان.
لەم وارگەیە ژینگەیەکی ئارام و ئاسایش بۆ ئەو پەنابەرە تەمەنبچووکانە دابین کراوە کە بەبێ دایک و باوک یان سەرپەرشتی قانوونی هاتوونەتە ئەڵمانیا.
ئێمە لەبارەی هەموو بابەت و کێشەکانی پێوەندیدار بە کۆچکردنتان بۆ ئەڵمانیا و مافی مانەوەتان، ڕاژەی ڕاوێژکاریی قانوونی پێشکەش دەکەین.
ئەم پڕۆژەیە بەرنامەیەکی کراوەی کاروباری منداڵان و نێوجەوانانە کە سەرنجی لەسەر بەشداری و خۆبەڕێوەبەریی منداڵان و نێوجەوانانە.
فێرگەی شەممە پڕۆژەیەکی یەکماڵە، ئەکادیمیای یەکماڵ و نێوەندی خێزانی ڕەنگین بەڕێوەی دەبەن.
ئەکادیمیای یەکماڵ بە هاوکاری لەگەڵ ڕاژەی چاودێریی گەڕۆک - هێڤی، لە بەرلین کۆرسێکی فێرکاریی زمانی کوردیی سۆرانی لە ئاستی A1.1 دەکاتەوە.
ئاڵوگۆڕێکی گرنگ لە نێوان پسپۆڕانی زارۆخانە، فێرگە، زانستەکان و جڤاکی سڤیل هاتە ئاراوە.
ئەم قوتابخانەیە کە ئێستا لە قۆناغی بونیادناندایە، دەبێتە یەکەمین قوتابخانەی سەرەتایی ئەڵمانی-کوردی.
یەکماڵ پیرۆزبایی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
لەپێناو فرەزمانی، دادپەروەریی پەروەردەیی و مافەکان٧ی جڤاتی کورد
زۆر شادمان بووین بە بینینی دڵخۆشیی منداڵان و خێزانەکان. ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی، شادی و دیدار بوو.
لە پانێلەکەدا باسی مێژووی دوورودرێژی جەژنی نەورۆز لە مێژووی کورداندا کرا کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٧٠٠ ساڵ بەر لە زایین.
بەرنامەیەکی ڕەنگینمان ئامادە کردووە. ئۆفەرەکان بۆ منداڵ و خێزان، کۆنسێرت، پانێل، هەڵپەڕکێ، وۆرکشۆپ و بازاڕ لەخۆدەگرێت.
چاوەڕوانی بەرنامەیەکی فرەڕەنگ لە گفتوگۆ، موزیک، هەڵپەڕکێ، وۆرکشۆپ، فرۆشگە و خواردنی تایبەت بن.
لەگەڵ تیمە نوێیەکەمان لاڤە و فێلیسیتاس، بانگهێشتی ئەو خێزانانە دەکەین کە منداڵی تەمەنی ٣-٦ ساڵانیان هەیە تا لەگەڵمان بن بۆ پێکەوە سەماکردن، گۆرانی و یاریکردن - بە زمانی کوردی و ئەڵمانی.
"دەبێ فرەزمانی، فرەڕەنگی و بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن لە سیستەمی پەروەردەدا جێگەی بکرێتەوە."
بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی گرووپی "کار لەگەڵ دایکان و باوکان بەشێوەیەکی هەستیار لە بەرانبەر هەڵاواردن و نەژادپەرستی".
ئەم کۆبوونەوەیە سەرنج دەخاتە سەر ئاڵوگۆڕی پیشەیی، بوونیادنانی تۆڕبەندی و پێشخستنی ڕێبازی کردەکیی پێوەندیدار بە هەڵاواردن، تووندوتیژی و حاڵەتەکانی تووندڕەویی ڕاستڕەو.