ئەیلوول 30, 2024 | تۆڕی بێفان

دەیەمین ڕۆژی پسپۆڕیی بەرلین سەرکەوتوانە بەرێوەچوو

دەیەمین ڕۆژی پسپۆڕیی بەرلین سەرکەوتوانە بەرێوەچوو

 

ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، دەیەمین ڕۆژی پسپۆڕیی بەرلین بە درووشمی “پاراستنی فرەڕەنگی و پێشخستنی فرەزمانی لە ڕێی بەشداری و تۆڕبەندی لە فێرگە، زارۆخانە و خێزاندا” بە شێوەیەکی سەرهێڵ بەڕێوەچوو. ئیڤێنتەکە کە لە لایەن تۆڕی بێفان ڕێکخرابوو، پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. نزیکەی ١٠٠ کەس بەشدار بوون کە لەنێویاندا نوێنەرانی زارۆخانەکان، ڕێکخراوەکانی کۆچبەران، بەرپرسانی ‌حکوومەت لەسەر ئاستی ناوچەکان و هەرێمی بەرلین هەروەها پسپۆڕانی پێوەندیدار هەبوون.

لە دوای پێشکەشکردنی گوتاری کردنەوەی ئیڤێنت لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی یەکماڵ گونای داریجی، بەرپرسی کاروباری بەشداری، ئینتیگراسیۆن و کۆچبەری لە سێناتی بەرلین گوتەیەکی پێشکەش کرد. بەرنامە فرەلایەنەکە لە لایەن بەڕێوەبەری کتێبخانەی ‌حکوومەتی لە ناوچەی پانکۆ دانیلۆ فێتا بەڕێوە برا.

پڕۆفیسۆر ناتالیا گاگارینا لە ئینستیتووی لایبنیتس بابەتێکی پێشکەش کرد و تێگەیشتنێکی سەرنجڕاکێشی خستەڕوو دەربارەی وانەی سەرەتایی زمان لە بەستێنی فرەزمانیدا. دواتر دیبەیتێکی ڕاستەوخۆی سەرهێڵ بەڕێوەچوو و گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ئێستا، ئاڵنگاری و ڕوانگەکان بۆ پێشخستنی فرەزمانی لە زارۆخانەکاندا کرا.

ئاخافتڤانەکانی دیبەیتەکە:

  • ئێلیزابێتا مینا، لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە، جەوان و خێزان لە سێناتی بەرلین
  • د. ناتالی تۆماوسکە، پسپۆڕی فرەزمانی لە سەرەتای منداڵیدا
  • ئۆلێنکا بۆردۆ بێنافیدێس، لە خاڵی پسپۆڕیی پێوەندی بۆ پارێزگاری لە هەڵواردن لە زارۆخانە و فێرگەدا
  • خەمسێ بایرام، هاوبەڕێوەبەری زارۆخانەی پییا/کرۆیتسبێرگ - کۆمەڵەی یەکماڵ
  • پێشکەشکار: کاوە سپارتاک لە ڕێکخراوی یار

بەشێکی گرنگی بەرنامەکەمان، خستنەڕووی ئەنجامی ڕاپرسیی دایکان و باوکان بوو کە تۆڕی بێفان بە هاوکاری لەگەڵ ئەکادیمیای یەکماڵ ئەنجامی داوە. بەشداریکردنی ١.٢٩٥ کەس لە ڕاپرسییەکەدا سەرکەوتنێکە کە تەنیا بە هاریکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ئەندامی تۆڕی بێفان مومکین بوو. ئێمە سپاسی ئەو ڕێکخراوانە دەکەین بۆ پشتگیرییان لەم ڕاپرسییە گرنگەدا.

سپاسی هەردوو مۆدێراتۆر دەکەین بۆ پێشکەشکارییە باشەکەیان. سپاسێکی تایبەت بۆ پشتگیرە داراییەکانمان؛ نێوەندی پەروەردەی سیاسی لە هەرێمی بەرلین، سەندیکای زانست و پەروەردە لە بەرلین و بەرپرسی کاروباری بەشداری، ئینتیگراسیۆن و کۆچبەری لە سێناتی بەرلین بەڕێز کاتارینا نیڤیتسیال. پابەندبوونی ئێوە بە پێشخستنی فرەزمانی و بەشداریی جڤاکی بۆ ئێمە بەنرخە.

هەروەها سپاسی هاوبەشەکانمان بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە، جەوان و خێزان لە سێناتی بەرلین، کتێبخانەی ‌حکوومەتی لە پانکۆ و خاڵی پسپۆڕیی پێوەندی بۆ پارێزگاری لە هەڵاواردن لە ناوچەی فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ  دەکەین بۆ بەشداری و هاوکارییان.

لە کۆتاییدا سپاسی هەموو بەشدارانی بەرنامەکە، هەروەها تیمی تەکنیکی و تیمی میدیایی یەکماڵ دەکەین. لە داهاتوودا ئەم ئیڤێنتە بە پۆدکاست و ڤیدیۆ بڵاو دەکەینەوە.

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار