مەرجەکان

بەکارهێنەرانی هێژا،

ئێمە چاوەڕوانیی ئەوەمان لە ئێوەیە کە لەسەر ماڵپەڕەکەمان و لاپەڕەکانمان لە تۆڕەجڤاکییەکان بەشداری گفتوگۆ بن. ئێمە شرۆڤەکانی ئێوە بەجددی وەردەگرین و هەتوا بتوانین نامانەوێت هیچ شرۆڤەیەک بسڕینەوە. بۆ ئەوەی لەم بابەتەدا سەرکەوتوو بین، تکایە نێتەکێتەکەمان بخوێننەوە. ئێمە گفتوگۆ و بەشدارییەکی دادپەروەر، پێوەندیدار، ڕێزدار و ئافرێنەرمان دەوێت. ئەم هەڵسوکەوتانەی خوارەوە لەسەر ماڵپەڕەکەمان و لاپەڕەکانمان لە تۆڕەجڤاکییەکان ڕێپێنەدراون:

  • قسەی ڕقوکینە، سووکایەتی، بچووککردنەوە و هەڵوارادنی کەس یان گرووپێکی مرۆڤ بە تایبەت بە پاڵنەری ئایین، ئێتنیک، نەتەوە، دۆخی جەستەیی، ناسنامەی زایەندی و تەمەن.
  • هەڕەشە و هەر بانگەشەیەکی تووندوتیژی بەرانبەر کەس، دامودەزگە یان گرووپێک.
  •  لێدوانگەلێک کە ئەگەری ئەوەیان هەیە مەترسی لەسەر گەلێک، کەسێک یان گرووپێکی مرۆڤ دروست بکەن.
  • خراپ بەکارهێنانی دەرفەتی شرۆڤە بەمەبەستی ڕیکلامی جۆراوجۆر.
  • ئەو شرۆڤانەی کە پێوەندییان بە بابەتی دیاریکراوەوە نییە.
  • دانانی بابەتی ماڵپەڕەکانی دیکە کە پێوەندییان بە پۆستە دیاریکراوەکەی ئێمەوە نییە.
  • پۆڕن و هەر شتێک کە ناوەڕۆکەکەی زیان بە جەوانان بگەیەنێت.
  • پێشێلکردنی مافی لایەنی سێیەم.
  • بڵاوکردنەوەی زانیاریی تایبەتی وەک وردەکاریی پێوەندی، ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشان.
  • هەموو بەکارهێنەرێک لە شرۆڤەکانی خۆی بەرپرسە و ڕێکخراوی یەکماڵ هیچ بەرپرسایەتییەک هەڵناگرێت. ئەو شرۆڤانەی کە ئەم ڕێسایانە پێشێل دەکەن، دەسڕدرێنەوە و ئەگەر پێویست بکات بەکارهێنەرەکانیان بەربەست دەکرێن.

    سپاس بۆ تێگەیشتنتان. بەهیواین کە لەسەر ماڵپەڕەکەمان و لاپەڕەکانمان لە تۆڕەجڤاکییەکان کاتێکی خۆش بەسەر ببەن.