ڕێکخراوی یەکماڵ لە ٩ی ئایاری ١٩٩٣ لە لایەن دایکان و باوکان، مامۆستا و کارمەندانی جڤاکیی کوردەوە لە بەرلین دامەزرا. یەکماڵ لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەخێرایی گەشەی کرد و توانی ناوەندێکی خۆی لە ناوچەی کرۆیتسبێرگ بکاتەوە. ڕێکخراوەکەمان بە دەستپێکردنی کۆرسی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ منداڵان لە ساڵی ٢٠٠٠ و سازکردنی یەکەمین کۆنفڕانسی تایبەتمەند لە ساڵی ٢٠٠٩، بناغەی کاری پەروەردەیی و تۆڕبەندی دانا. لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەمین زارۆخانەی جووتەزمان (کوردی-ئەڵمانی) لە بەرلین کردەوە و ساڵی ٢٠١٩ش ئەکادیمیای یەکماڵی دامەزراند.
ڕۆڵی یەکماڵ بەرلین
لقی بەرلینی ڕێکخراوی یەکماڵ، دڵی ڕێکخراوەکەمانە کە هەم ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هەم کارگێڕی لەوێیە. ئەم ڕۆڵە ناوەندییە ڕێخۆشکەر بووە تا یەکماڵ بە شێوەیەکی کاریگەر چالاکییە پەروەردەیی و ڕاوێژکارییە هەمەلایەنەکانی بەڕێوەببات و بە تایبەتیش وەڵامی پێویستییەکانی جڤاکی کورد و کۆچبەران بداتەوە.
کار و چالاکییەکانمان
یەکماڵ لە بەرلین خاوەنی چەندین پڕۆژە، کار و چالاکییە. سەرەکیترینیان پێشخستنی فرەزمانی، هاریکاریی ئەو خێزانانەی پاشخانی کۆچبەرییان هەیە - هەروەها تێکۆشان لە دژی هەڵاواردن. لەنێو پڕۆژە و ئۆفەرەکانماندا:
• دوو زارۆخانەی جووتەزمان (زارۆخانەی پییا)
• ناوەندی خێزانیی ڕەنگین
• پشتگیریی زمان و پەروەردەی جووتەزمانی
• ڕاوێژکاریی خێزان
• هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک
• ناوەندی تۆماری سەرەتایی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشتی پەنابەر
• وارگەی هاریکاریی پەروەردەیی (دیوان)
• سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ بە ئۆفیسی تۆماری نۆیکۆلن
• ڕاوێژکاریی جڤاکی، مافی پەنابەری و نیشتەجێبوون
• ڕاهێزانی توانای کارمەندان
• پێشخستنی کاری خۆبەخشی
• پشتگیریی زانست و لێکۆڵینەوەی زمانناسی
تیمەکەمان
تیمی یەکماڵ لە بەرلین، لە کارمەندانی پسپۆڕ و خۆبەخشی لێهاتوو پێکهاتووە. پێکەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پشتگیریی خێزانەکان بکەن. لەنێویاندا کارمەندی جڤاکی، دەروونساڕێژ، پەروەردەکار، جڤاکناس، زمانناس و کارزانی جیاجیا هەن. ئەمەش بووەتە بنەمایەکی بەهێز بۆ ڕێکخراوەکەمان و هاریکارە لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان.
کاری هاوبەش و تۆڕبەندی
یەکماڵ لە بەرلین لەگەڵ دامەزراوە، دامودەزگە و تۆڕە جیاجیاکان بۆ پێشخستنی ئۆفەرەکانی هاوکاری دەکات. نوێنەرانی یەکماڵ لە زۆر لیژنە و ئەنجوومەنی تایبەتمەنددا چالاکن. ئەم تۆڕبەندییە ڕێخۆشکەرە تا ئێمە بتوانین خواستی بەردەنگەکانمان باشتر بەدی بێنین و چارەسەیی ماوەدرێژ و بەردەوام بۆ کێشەکانیان بخەینەڕوو. تۆڕی فرەزمانی بێفان دەرفەتسازی دەکات کە لەگەڵ ڕێکخراوە سەربەخۆکانی کۆچبەران، حکوومەت و سیاسەتمەداران کار بکەین. لە ڕێی کۆنفڕانس و وۆرکشۆپی تایبەتمەند، ئاڵوگۆڕ و تۆڕبەندی لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکانی بواری پەروەردە و ئینتەگراسیۆن بەرەوپێش دەبات.
شوێنەکانمان
ڕێکخراوەکەمان لە بەرلین خاوەنی پێگەیەکی فرەوانە و چەندین ناوەندی ستراتیژمان هەیە لە سەرانسەری شاری بەرلین. ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و کارگێڕی لە ناوچەی کرۆیتسبێرگە، ناوەند و شوێنەکانی دیکەشمان دابەش بوون بەسەر ناوچەکانی نۆیکۆلن، تێمپلهۆف، ڤیلمەسدۆرف و میتە. بڵاوبوونەوەی پڕۆژەکانمان بە سەرانسەری بەرلیندا، وەهای کردووە لە نزیک بەردەنگەکانمان کار بکەین و باشتر خۆمان بگەیەنینە خێزانەکان لە گەڕەک و ناوچەکانی بەرلین. هەموو ئۆفیس و ناوەندەکانمان بەشێوەیەکی باش بە هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی بەستراونەتەوە و هەموو کەس دەتوانێت بەئاسانی بماندۆزێتەوە.
ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
Schönleinstr. 23, 10967 Berlin
Tel.: 030 817 97 365
Fax: 030 817 97 366
E-Mail: info@yekmal.de
کاتەکانی کار
دووشەممە - هەینی : 09:00 – 17:00
ئێمە لێرە حاڵەتەکانی نەژادپەرستی، دژەجوویی، دژەهاوزایەندخوازی، دژەسینتی\ڕۆمینا، تووندڕەویی ڕاستڕەو و حاڵەتەکانی دیکەی هەڵواردن دەکەینە بەڵگەنامە.
ئێمە لە شارەکانی بەرلین، ئێسن، هێرفۆرد و بیلەفێلد هاریکاریی خێزان، منداڵ و جەوانان دەکەین لە بوارەکانی پەروەردەکردن، ژیانی ڕۆژانە و دۆخە سەختەکان.
ئێرە خاڵێکی پێوەندییە بۆ هەموو دانیشتوانی ناوچەی نۆیکۆلن، ئەوانەی لەژێر کاریگەریی شێوازە جۆراوجۆرەکانی هەڵاواردندان.
ئەم پڕۆژەیە بەرنامەیەکی کراوەی کاروباری منداڵان و نێوجەوانانە کە سەرنجی لەسەر بەشداری و خۆبەڕێوەبەریی منداڵان و نێوجەوانانە.
لەم وارگەیە ژینگەیەکی ئارام و ئاسایش بۆ ئەو پەنابەرە تەمەنبچووکانە دابین کراوە کە بەبێ دایک و باوک یان سەرپەرشتی قانوونی هاتوونەتە ئەڵمانیا.
لێرە ژینگەیەکی ئارام و پشتگیری پێشکەشی منداڵ و نێوجەوانان دەکەین تا بتوانن هەنگاوە سەرەتاییەکانیان لەم وەڵاتە نوێیە بنێن.
ئێمە پشتگیریی دایکان و باوکان و خێزانەکان دەکەین لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا. هەروەها هاریکارییان دەکەین دەکەین لە بواری پێشخستنی فرەزمانی، دەرفەتی یەکسان و بەشداری جڤاکی.