نێوەندی خێزان لە NW80

نێوەندی خێزانی NW80 لە ناوچەی ڕوودۆی بەرلین سەنتەرێکی کراوەی پەروەردەی سەرەتاییە بۆ ئەو خێزانانەی منداڵی ٠ تا ٦ ساڵانیان هەیە. سەرنجی ئێمە لەسەر بەهێزکردنی توانای دایک و باوک، گەشەکردنی منداڵانی بچووک و پشتگیریکردنی بەشداریی جڤاکییە بەپێی قانوونی کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیا § 16 SGB VIII

ڕوودۆ بە هەمەڕەنگیی خێزانەکان ناسراوە. نێوەندی خێزانی NW80 شوێنێک بونیاد دەنێت کە وەڵامگۆی ئەم هەمەڕەنگییە بێت. ئێرە بۆ هەموان کراوەیە، فرەزمانە، هۆشیارە لە ئاست هەستیارییە فەرهەنگییەکان، هەژاری و هەڵاواردن. 

ئێمە لە نێوەندی خێزانی NW80 لە چوار بواری ژیانی ڕۆژانەدا هاریکاریی خێزانەکان دەکەین:

پەروەردەی خێزان

لە گرووپی دایکان و باوکان، وۆرکشۆپ و گفتوگۆی کراوەدا لەبارەی بابەتگەلی وەک پەیوەستی، دایکایەتی و باوکایەتی، بەخێوکردنی منداڵ، پێشخستنی زمان، مامەڵەکردن لەگەڵ میدیا و تەندروستی قسە دەکەین. کاتێک دایک و باوک بۆ ژیانی ڕۆژانەیان پێشنیازی کردەکی وەردەگرن، منداڵەکانیشیان دەتوانن هەر لێرە یاری بکەن و فێر ببن.

کۆبوونەوەی خێزانەکان

خێزانەکان بۆ نانی بەیانی یان لە کافێی کراوەدا یانیش لە ئاهەنگەکاندا دێنە لای یەکتر و پێکەوە قسە دەکەن. ئێرە شوێنێک بۆ ئاڵوگۆڕ، پەیوەندیی نوێ و پشتگیریی هاوبەش پێشکەش دەکات.

ڕاوێژکاریی خێزان

ئێمە لەبارەی ئەو پرسیارانەی پێوەندییان بە بەخێوکردنی منداڵ، خێزان، ژیانی ڕۆژانە و بابەتی دارایی هەیە ڕاوێژی ڕاستەوخۆ بە چەندین زمان پێشکەش دەکەین. ڕاوێژەکانمان بەشێوەیەکی نهێنین و جێی متمانەن.

پشووی خێزانەکان

چالاکییە وەرزشییەکان و پشوو، جووڵانەوە لە سروشتدا و گەشتی خێزانی دەبنە هۆکاری تۆمارکردنی بەسەرهاتی هاوبەش و هێز بە خێزانەکان دەبەخشن.

پێوەندی

Familienzentrum NW80

Neudecker Weg 80, 12355 Berlin-Rudow

Tel.: 0176 859 552 67

E-Mail: fz-rudow@yekmal.de

ئەم نێوەندە لە لایەن یوگەندئامتی نۆیکۆلن-ەوە پشتگیریی دارایی دەکرێت

My alt text

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار