ئێمە لە شارەکانی بەرلین، ئێسن، هێرفۆرد و بیلەفێلد هاریکاریی خێزان، منداڵ و جەوانان دەکەین لە بوارەکانی پەروەردەکردن، ژیانی ڕۆژانە و دۆخە سەختەکان.
کارمەندە خۆبەخش و تەواوکاتەکانی یەکماڵ لە ئێسن ئەمساڵیش بەشداری لە کۆرسێکی سێ ڕۆژەی پەروەردەی هەمەلایەن دەکەن.
ئەم ئۆفەرە بۆ منداڵانی تەمەن پێنج تا دە ساڵانە کە پاشخانی کۆچبەرییان هەیە.
ڕێکخراوی یەکماڵ لەو ڕۆژە تایبەتەدا چیرۆکی کوردی بۆ منداڵان خوێندەوە.
دوای چەندین ساڵ پابەندبوون، هەوڵدان و پێداگریی ماندوونەناسانە، توانیمان هەنگاوێکی گرنگ لە بابەتی پاراستنی زمانی دایکیدا بنێیین.
سەرنجی ڕاهێنانەکە لەسەر ئەم پرسیارە بوو؛ چۆن بتوانرێت تۆڕبەندی و هاوپەیمانەتیی کاریگەر لە دژی نەژادپەرستی بونیاد بندرێن.
لە گفتوگۆکەدا بە تایبەتی سەرنج خرایە سەر ئەو ئاڵنگارییەی کە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبێتە کە ناسنامەی نێودەوڵەتییان هەیە.
ماوەی سێ ساڵ و نیون کە ئێمە لە ناوچەی هێرفۆرد ئۆفەر و پڕۆژەی هەمەجۆری پشتگیری پێشکەشی کەسانی خاوەن پاشخانی جیاواز دەکەین.
لەژێر تیشکی خۆر و گەرمییەکی خۆشدا، ڕۆژی ١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ چەندین خێزان و منداڵەکانیان کۆبوونەوە تا ڕۆژێکی لەبیرنەکراوی پڕ لە یاری، ئاهەنگ و خۆشی پێکەوە بەسەر ببەن.
بەرنامەیەکی سەرنجڕاکێش بەبۆنەی هاتنی پشووی هاوین.
یەکماڵ ئێسن هەر لە سەرەتاوە ئەندامی ئەم تۆڕەیە.
لەو چوارچێوەیەدا، لە ستاندی یەکماڵ منداڵان و گەورەساڵان بە یارییە کوردەوارییەکانی وەک پێنجوکانێ، ئەنگوستیلە، ئێسک و کەلا ئاشنا بوون.
تیمی یەکماڵ لە ئێسن لەگەڵ یاریزانانی یانەی TuS Helene و چەند خێزانێکی کورد ڕۆژی یەکشەممە بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەو یانەیە بۆ خولی Aی ناوچەکە، ئاهەنگیان گێڕا.
ڕۆژی ٢١ی ئادار نەک تەنها سەرەتای بەهار و جەژنی نەورۆزە، لە هەمان کاتدا ڕۆژی جیهانیی تێکۆشان دژی نەژادپەرستییە.
لەگەڵ میوانە بچووک و گەورەکانمان کۆبووینەوە تا پێکەوە پێشوازیی هاتنی بەهار بکەین.
جگە لە تیمی یەکماڵ، نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی دیکەی مەدەنی کە لەپێناو مافی مرۆڤ، دژەهەڵاواردن و جڤاکی فرەڕەنگ تێدەکۆشن، ئامادە بوون.
لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤دا لقەکانی یەکماڵ لە هێرفۆرد و بیلەفێلد پێکەوە بەرنامەیەکی جەژنی نەورۆزیان لە هۆڵی کرایز هێرفۆرد ساز کرد و تیایدا دەیان میوان ئامادە بوون.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، ئەنجومەنی ئینتیگراسیۆنی شاری ئێسن بە سەرناوی “زمانەکەم و من” ڕۆژی ٢١ی شوبات ئێوارەبەرنامەیەکی لە هۆڵەکەی خۆی ساز کرد.
ڕۆژی شەممە ١٠ی شوبات لە شاری هێرفۆرد بە درووشمی “شان بە شان دژ بە فاشیزم” لە دژی تووندڕەویی ڕاستڕەو لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.
دوای گەڕان بەنێو بیناکەدا، خوێندکارانی “کاروباری جڤاکی” دەربارەی مێژوو، پرەنسیپ و کارەکانی کۆمەڵەکەمان زانیارییان وەرگرت. ڕوانگەی خوێندکارە جەوانەکان لەسەر کارەکانمان، ڕۆشنگەرانە بوو.
سەرنجڕاکێش دەبێت کە بزانین لە داهاتوودا بەکارهێنانی سیستەمی ژیریی دەستکرد (بۆ نموونە لە بواری پیشەسازی یان دەرماندا) چەندە مومکین دەبێت.
هەموو ساڵێک مێزەکەمان درێژتر دەبێت. تیمی یەکماڵ لە ئێسن لە بنەڕەتەوە و لە ڕووی زمان و تەمەنەوە فرەڕەنگە.
ئەم کۆرسانە کە بە تایبەت بۆ کۆچبەران سازکراون، بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی و شارەزابوون لەو ناوچانەی لێی دەژین، دەرفەتێکی کردەیی پێشکەش دەکەن.
گروپێکی هەمەچەشنی بەشداربوان پاشنیوەڕۆیەکی خۆشیان پێکەوە بەسەر برد.
لە چوارچێوەی “Komma Feiern”دا گرووپەکەمان لەگەڵ گۆرانیبێژ سەروەت چەند بەرهەمێکی کلاسیکی کوردییان پێشکەش کرد.
منداڵان و جەوانان بە سەرپەرشتی مامۆستایانی لێهاتوو و دڵسۆز، پێکەوە لە فێرگەی ئالفرێد کروپ توانای خۆیان لە زمانی ئەڵمانیدا بەرەو پێش برد.
بابەتی دیدارەکە پێشخستنی فێرکاریی زمانی کوردی، پڕۆژەی هاوبەش و باشترکردنی هاریکاریی گشتی بوو.
لە ٢ی ئەیلوولدا ئێمە بەشداریمان کرد لە فێستیڤاڵی هاوینەی فلا فلا لە هێرفۆرد. ڕۆژێکی هەتاو و پڕ لە شادی، موزیک و چالاکیی هاوبەش بوو.
دوای پشووی درێژی هاوین، تاشتێی دایکان و باوکان لە ناوەندی Begegnungszentrum Weberplatzی شاری ئێسن دەستی پێکردەوە.
کۆرسی سەرکەوتووی «Migrantinnen einfach stark im Alltag (MiA)» کە لە لایەن فەرمانگەی فیدڕاڵیی کۆچ و پەنابەران پشتگیریی دارایی دەکرێت، دەچێتە خوولێکی تازەیەوە.
لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولەوە ئارەزوومەندان لە کۆرسێکی هەفتانەی ئێواراندا بە جوانییەکانی زمانی کوردی ئاشنا دەبن.
بەشدارانی کافێی زمانی یەکماڵ لەگەڵ خۆبەخشەکانی ناوەندی VielRespektZentrum ئامادە بوون.
لقی یەکماڵ لە شاری ئێسن ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی ئەیلوول کۆرسێکی کۆمپیوتەری بۆ منداڵان کردەوە.
بڵقکردنی سابوون، ماکیاژی منداڵان، قەڵای دەستکرد، تیرهاوێژی، دروستکردنی بازن، خواردنی شووتی، خواردنەوەی قاوە و زۆر شتی دیکە.
نزیکەی ٣٠ منداڵ و گەنج بەشدارییان لە بەرنامەیەکی کۆمەڵەکەمان بە ناوی “FiT in Deutsch” کرد لە ئێسن.
بە هاوکاری «تۆڕی پاشەکەوتکردنی خۆراک» لە بەرلین، توانیمان خۆراک لە بەفیڕۆدان ڕزگار بکەین و لەو ڕۆژەدا بەکاری بێنین.
١٢ ژن بەسەرکەوتوویی کۆرسی سەرەتایی زمانی ئەڵمانی «لە ژنەوە بۆ ژن»یان تەواو کرد.
ڕۆژی شەممە ٢٤ی حوزەیران «کۆما یەکماڵ» کە ساڵی ٢٠٢٢ دامەزراوە، دەرفەتی بۆ ڕەخسا کە لەگەڵ موزیکژەنانی دیکە ئاڵوگۆڕی بەرهەم و بیرۆکەکان بکەن.
لقی کۆمەڵەکەمان لە شاری ئێسن دەربارەی دۆزینەوەی جێگرەوەی بەردەوام بۆ ئەو کەرەستانەی ڕۆژانە تەنها جارێک بەکاری دێنین و دواتر دەبنە زبڵ و ژینگە پیس دەکەن.