بەبۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک، بە هاوکاری چەند ڕێکخراوێکی کورد لە شاری ئێسن سەمینارێک ڕێکخرا. ئامانج ئەوە بوو گفتوگۆ لەسەر گرنگیی زمانی دایک بکرێت و دۆخی زمانی کوردی لە هەندەران – بە تایبەت لە ئەڵمانیا هەڵسەنگێندرێت.
لە پانێلەکەدا، نوێنەری لقی ئێسن-ی ڕێکخراوی یەکماڵ مەتین دوورسوون وەک پانێلیست بەشداربوو و سەرەتا ڕێکخراوەکەمانی ناساند و باسی لە چالاکییەکانمان لە بواری زمان، پەروەردە و خزمەتی جڤاکیدا کرد. دواتر بەشێوەیەکی فرەوان باسی بارودۆخی زمانی کوردی لە ئەڵمانیا کرد و سەرنجی خستە سەر بەربەست، کەموکوڕی و دەرفەتە هەنووکەییەکان.
لە پانێلەکەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخ، کێشە، ڕەخنە و ڕوانگەکان بۆ داهاتوو کران. بەشدارانیش بە پرسیار و تێبینییەکانیان بەرنامەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
سەمینار بە گفتوگۆیەکی کراوە و بە بانگەوازی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەنێوان خێزان، ڕێکخستنەکان و جڤاکدا کۆتایی هات.