لقی برێمەن-ی یەکماڵ هاوبەشی ئەم پڕۆژەیەیە کە لە لایەن تۆڕی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران بۆ پەروەردە و بەشداری بەڕێوەدەبرێت.
منداڵان و نێوجەوانانی ٨ تا ١٤ ساڵان لە برێمەن بانگهێشت دەکەین تاکوو لە ڕێی ئامێری موزیکی سازەوە ئاوێزانی جیهانی موزیک بن.
لە کۆرسەکەماندا نێوجەوانان دەتوانن لێهاتووییەکانی سەماکردنیان بدۆزنەوە، پەرە بە داهێنان و گوزارشت لەخۆکردن بدەن.