ڕاوێژکارییەکەمان لە بەرلین و برێمەن پشتگیریی خێزانە کۆچبەرەکان دەکات لە ئاڵنگارییە خێزانییەکان و بەخێوکردنی منداڵدا.
ئامانجمان ئەوەیە خێزانەکان لە بارودۆخە سەختەکاندا بەهێز بکەین و پێکەوە کار بکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بوونیادنەرانە. ڕاوێژەکانمان بەشێوەی کەسەکی و نهێنی بە زمانەکانی ئەڵمانی، کوردی، تورکی، عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەش دەکەین.
ئێمە لەبارەی بابەتەکانی وەک کێشەی پەیوەندییە خێزانییەکان، بەخێوکردنی منداڵ، پەروەردە، تەندروستی و پێوەندی لەگەڵ منداڵ و نەوجەوانان ڕاوێژتان پێشکەش دەکەین. هەروەها وەڵامی پرسیارەکانتان لەبارەی زارۆخانە، فێرگە و فەرمانگەی نەوجەوانان (یوگەندئامت) دەدەینەوە. ئەگەر پێویست بکات، خێزان ڕەوانەی لای پسپۆڕان و نێوەندە ڕاوێژکارییە تایبەتمەندەکان دەکەین.
ئامانجمانە لە ڕێی ڕاوێژکاریی سەرەتایی، بەشداریی خێزان بەرەوپێش ببەین، سەقامگیری بۆ ژیانیان و دەرفەتی پەروەردەیی یەکسان بۆ منداڵەکانیان بدۆزینەوە.
پێوەندی
بەرلین
Tel.: 030 768 09 062
E-Mail: fz-highdeck@yekmal.de
ناونیشان: نێوەندی خێزانی های دێک: Hänselstraße 6, 12057 Berlin
کاتی ڕاوێژکاری: ڕۆژانی چوارشەممە کاتژمێر 16:30 - 18:30 - لە ڕێی وەرگرتنی تەرمینەوە
برێمەن
Tel.: 0421 49938003
Handy: 0178 6608852
E-Mail: buro-bremen@yekmal.de
Hansestraße 24, 28217 Bremen
کاتی کارکردن: ڕۆژانی پێنجشەممە کاتژمێر 15:00 - 17:00
پشتیوانە داراییەکانمان