ئێمە تیمی نوێی نێوەندی دیداری دایک-منداڵی شەهرەزادین کە لەمەودوا لە لایەن ڕێکخراوی یەکماڵەوە بەڕێوە دەبرێت.
نێوەندی خێزانی های دێک لە بەرلین-نۆیکۆلن Hänselstraße 6, 12057 Berlin خاڵێکی بەیەکگەیشتنە بۆ خێزان و ئەو دایک و باوکانەی منداڵی خوار تەمەن ٦ ساڵانیان هەیە.
بەگەرمی بانگهێشتی دایکانی منداڵی ساوا دەکەین بۆ کۆرسێکی فریاگوزاریی سەرەتایی لە نێوەندی دیداری دایک-منداڵی شەهرەزاد لە بەرلین.
کۆبوونەوەکە تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگاری و دەرفەتە هەنووکەییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەمەجۆریی ئایینی، هەڵاواردن و داینامیکی ناوخۆیی کۆچبەران لە فێرگەکان و کاروباری جەوانان.
چەندین پڕۆژە و چالاکیی ئێمە لێرە ساز دەکرێن و بەرنامەیەکی هەمەڕەنگی هەفتانە پێشکەش دەکەن.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر ڕاژەکانمان بۆ خێزانەکان و منداڵان لە ناوچەی نۆیکۆلن.
ڕێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی کۆتا وۆرکشۆپی زنجیرەوۆرکشۆپێکمان بە ناونیشانی "پێکەوە دژی هەڵاواردن" بەڕێوەچوو.
سەرەڕای ئەوەی چەند جارێک بەڕێژنە باران باری، میوانەکان نەیانهێشت بەرنامەکەیان تێکچێت.
لە وۆرکشۆپەکەدا تیشک خرایە سەر پرسیاری وەک: کەی دەتوانم لە ماڵەوە چاودێری منداڵەکەم بکەم؟
ئاڵوگۆڕیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو هەموو کەس و ڕێکخراوە دڵسۆزانە لە گەڕەک بۆ ئێمە زۆر بەنرخ بوو.
ڕێکخراوی یەکماڵ بە مێزێکی پڕ لە کەلوپەلی منداڵان، خواردن و خواردنەوە بەشدار بوو.
نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن بە دانانی ستاندێکی زانیاری بەشدار بوو.
هێڤی، فەزایەک بۆ ڕاوێژکاری، ئاڵوگۆڕ و بۆنە جڤاتییەکان پێشکەش دەکات کە تێیدا بەشداران دەتوانن پێکەوە تۆڕبەندی بکەن، خۆیان ڕێکخەن و خۆیان بەرەوپێش ببەن.
لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین ئانگەبۆتی هونەری بۆ منداڵان هەبوون کە منداڵان بەشادی بەشدارییان تێدا کردن.
لە ئادار بەدواوە، بەرنامەیەکی جێگیر و بەردەوام بۆ ژنان و منداڵانی تەمەن ٠ تا ٦ ساڵان بەڕێوەدەچێت.
چەندین میوان لە بچووک و گەورە سەردانیان کردین.
ڕوودۆ بە هەمەڕەنگی خێزانەکان ناسراوە. نێوەندی خێزانی ئێن ڤێ شوێنێک بونیاد دەنێت کە وەڵامگۆی ئەم هەمەڕەنگییە بێت.
ڕاژەکانمان بە ڕووی هەموو دایکاندا کراوەن بەبێ گوێدانە پاشخان، داهات یان بارودۆخیان.