نێوەندی خێزانی های دێک لە ناوچەی نۆیکۆلنی بەرلین Hänselstraße 6, 12057 Berlin-Neukölln خاڵێکی بەیەکگەیشتنە بۆ خێزانەکان ئەو دایک و باوکانەی منداڵی خوار تەمەن ٦ ساڵانیان هەیە. ئێمە لە کافێی خێزان، ژووری یاری و دوو ژووری گرووپەکان پێشوازیتان لێ دەکەین. هەروەها پشتگیریتان دەکەین لەبارەی هەموو ئەو بابەتانەی پێوەندییان بە ژیانی خێزانەوە هەیە.
ئێمە لە چەندین بواردا هاریکاریی خێزانەکەکان دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە پشتگیری منداڵان بین لە پێشکەوتنیاندا، هەروەها هاوکاری دایکان و باوکان بکەین لە پەروەردەکردنی منداڵ و لێهاتووییەکانی ژیانی ڕۆژانەیاندا. ئێمە لە کارەکانماندا ڕێبازێکی ئاڕاستەکراو بە سەرچاوە، فرە زمان، هەستیاری فەرهەنگی و هۆشیاریی هەڵاواردن پەیڕەو دەکەین. گرنگییەکی تایبەت بە بەهێزکردن و خۆبڕیاری دەدەین.
ئێمە چالاکانە بەشداری بە مرۆڤەکانی گەڕەک دەکەین لە دیزاینکردنی بەرنامە و ژوورەکانمان. بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەینەوە کە نێوەندی خێزان شوێنێکی ئاسوودەیە بۆ هەموان، کارەکانمان بەخۆڕایی و بەکراوەیی بەڕووی هەمواندا بەڕێوە دەبەین.
ئۆفەرەکانمان:
پێوەندی
نێوەندی خێزانی های دێک
Hänselstraße 6,12057 Berlin
E-Mail: fz-highdeck@yekmal.de
Tel.: 030 768 09 062
بەرپرسان: زیلان سارا کۆسلا و سۆنیا گالا