© یەکماڵ
ڕۆژی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ناوەندی خێزانی ڕەنگین چالاکییەکی دەروونیی جڤاکی بۆ ئەو بەساڵاچووانە ڕێکخست کە سەردانی نێوەندی چاودێریی هیڤی دەکەن. تیایدا گرنگی بە جووڵە، سەما، ڕیتم و مۆسیقا درا.
لە ژێر ڕێنمایی ڕاوێژکاری دەروونی، ئامادەبوان بەشدارییان لە چالاکییە جۆراوجۆرەکاندا کرد کە سوودیان بۆ تەندروستیی جەستەیی و دەروونی هەبوو. ڕاهێنانەکانی جوڵە و سەما و ڕیتم چالاکییە جەستەییەکانیان کردنە ئەزموونێکی خۆش. هاوکات ڕاهێنانی هەناسەدان بۆ ئارامبەخشی و گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی وزەبەخش ئەنجام درا.
بەهۆی کەشوهەوای گەرم و پشتیوانی کە لە کاتی چالاکییەکەدا بەدی دەکرا، بەشداران لە ڕێی ڕاهێنانی جەستەییەوە ئەزموونی ئارامییەکی هەستەکییان کرد. ئەم جۆرە چالاکییانە بۆ بەرەوپێشبردنی هەردوو تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی بەساڵاچووان و بەهێزکردنی پەیوەندییە جڤاکییەکانیان وهێنانی وزەی ئەرێنی بۆ ژیانی ڕۆژانەیان گرنگن.
نێوەندی خێزانی ڕەنگین بە سازکردنی ئەم چالاکییانە دەیەوێت ئارامیی جڤاکی و هەستەکیی بەساڵاچووان باشتر بکات.