
بەشێک گرنگی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان بەشی پشتگیریی خێزانە. ئامانجمان پشتگیریکردنی خێزانەکان و هەر تاکێکی نێو خێزانەکانە لە پێشهاتەکانی ژیانی ڕۆژانەیاندا، هەروەها هاندانیان لە پڕۆسەی گۆڕانکاریدا. ئێمە بە چالاکییەکانی خۆمان بە تایبەتی بۆ ئەو خێزانانەی خاوەنی ئەزموونی کۆچبەری و پەنابەرین، ژینگەیەک بونیاد دەنێین کە وەڵامی پێداویستیی کەسی، خواست و چاوەڕوانییەکان، ماف، ناسنامەی جڤاکی، پێوەندیی جڤاکی و ژیانەوەی جەستەیی و دەروونی بداتەوە. لە هەمان کاتدا ئێمە زانیاری و ئەزموونەکانی خۆمان لە چێوەی وۆرکشۆپ و سەمیناری ڕێکخراوەکان، دەستپێشخەری و کارمەندانی هەمەلایەندا بەش دەکەین.
بەشی پشتگیریی خێزان لەنێو ئەم دامەزراوە و گرووپانەدا چالاکە:
پشتیوانە داراییەکانمان
هەموو ڕۆژانی چوارشەممە منداڵانی ١ تا ٦ ساڵان دەتوانن بەسەرپەرشتیی دایک و باوکی خۆیان بەشداری لە کارگەکەماندا بکەن.
ئێمە پشتگیریی دایکان و باوکان و خێزانەکان دەکەین لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا. هەروەها هاریکارییان دەکەین دەکەین لە بواری پێشخستنی فرەزمانی، دەرفەتی یەکسان و بەشداری جڤاکی.
ڕوودۆ بە هەمەڕەنگی خێزانەکان ناسراوە. نێوەندی خێزانی ئێن ڤێ شوێنێک بونیاد دەنێت کە وەڵامگۆی ئەم هەمەڕەنگییە بێت.
ڕاژەکانمان بە ڕووی هەموو دایکاندا کراوەن بەبێ گوێدانە پاشخان، داهات یان بارودۆخیان.
نێوەندی خێزانی های دێک لە بەرلین-نۆیکۆلن Hänselstraße 6, 12057 Berlin خاڵێکی بەیەکگەیشتنە بۆ خێزان و ئەو دایک و باوکانەی منداڵی خوار تەمەن ٦ ساڵانیان هەیە.
ئامانجمان ئەوەیە خێزانەکان لە بارودۆخە سەختەکاندا بەهێز بکەین و پێکەوە کار بکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بوونیادنەرانە.
منداڵان و نێوجەوانانی ٨ تا ١٤ ساڵان لە برێمەن بانگهێشت دەکەین تاکوو لە ڕێی ئامێری موزیکی سازەوە ئاوێزانی جیهانی موزیک بن.
لە کۆرسەکەماندا نێوجەوانان دەتوانن لێهاتووییەکانی سەماکردنیان بدۆزنەوە، پەرە بە داهێنان و گوزارشت لەخۆکردن بدەن.
ئامانجمان ئەوەیە خێزانەکان لە بارودۆخە سەختەکاندا بەهێز بکەین و پێکەوە کار بکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بوونیادنەرانە.