29 کانوونی دووەم 2025 | برێمەن

سەماکردن لە فەرهەنگەکانەوە

پڕۆژەکە کۆرسێکی هەفتانەی سەما پێشکەش دەکات بۆ نێوجەوانانی ١٣ تا ١٨ ساڵان. بەشداربوان سەما نێوفەرهەنگییەکان لەگەڵ کوریۆگرافیای خۆیان تێکەڵ دەکەن. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا پلانی نمایشکردن لە فێستیڤاڵە ناوچەییەکان، فێستیڤاڵی هاوینان و ئەو بۆنە و ئاهەنگانە دادەنرێت کە نێوجەوانان دەتوانن تێیدا ئەو سەمایانە پێشکەش بکەن کە فێری بوون.

ئامانج لەم پڕۆژەیە فێربوونی سەمایە لە فەرهەنگ و نەریتە جیاوازەکانەوە لەپێناو بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان فەرهەنگەکان. لە هەمان کاتدا پڕۆژەکە لە ڕێگەی ڕاهێنانی بەردەوامەوە پاڵپشتیی چالاکیی جەستەیی بەشداربوان دەکات. مەشقەکانی مۆسیقا و سەمای وەڵاتانی جیاواز بۆ گەیاندنی بەهاکانی وەک لێکتێگەیشتنی گەلان، یەکترقبووڵکردن و لێبوردەییە. جووڵەی جەستەیی، داهێنان و پێوەندیی نێوفەرهەنگی لە دڵی پڕۆژەکەدان بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەشداربوان لە ڕووی هونەری و جڤاکییەوە.

بەشداران سەرەتا فێری تەکنیکەکانی سەما و ئاراستەی جەستە دەبن. گرنگییەکی تایبەت بە ڕیتم، هاوئاهەنگی و داینامیکی گرووپی دەدرێت بۆ ئەوەی بەشداربوان نەک تەنها لە ڕووی جەستەییەوە، بەڵکوو لە ڕووی هەستەکی و جڤاکیشەوە بەرەوپێش بچن. تەکنیکی پێکەوە سەماکردن لە گرووپێکدا متمانەبەخۆبوون، کاری تیمی و لەیەکترتێگەیشتنی نێوفەرهەنگی بەهێز دەکات. سەما وەک جۆرێک لە گوزارشت لەخۆکردنی داهێنەرانە لەم گرووپە تەمەنییەدا بەکاردەهێنرێت. نێوجەوانان دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێت کە کۆریۆگرافیای خۆیان پەرەپێبدەن و بەرپرسیارەتیی زیاتر لە گرووپەکەدا هەڵبگرن.


پڕۆژەکە بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانی وەک Visionskultur، QBZ-Morgenland و Kulturhaus Walle بەڕێوەدەچێت. ئەم هاوبەشانە لە ڕووی پێوەندییە گشتیەکانەوە پشتگیری لە پڕۆژەکە دەکەن، دەرفەتی نمایشکردن دەڕەخسێنن و هاوکار دەبن بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بە شێوەیەکی بەردەوام لە بەستێنی فەرهەنگیی برێمەندا جێگیر بێت. ئەم هاوکارییە ڕێخۆشکەر دەبێت تا بەشداریی جڤاکی ناوچەیی بەهێزتر بێت، هەروەها ڕوانگەیەکی درێژخایەن بۆ پڕۆژە هاوشێوەکانی داهاتوو دروست دەکات.

خۆت ئاوێزان بکە لە جیهانی سەمادا و هەمەڕەنگیی فەرهەنگەکان لە ڕێگەی جووڵە و مۆسیقاوە ببینە!
لە کۆرسەکەماندا نێوجەوانان دەتوانن لێهاتووییەکانی سەماکردنیان بدۆزنەوە، پەرە بە داهێنان و گوزارشت لەخۆکردن بدەن.

لەگەڵمان بن و با پێکەوە سەکۆی فرەڕەنگی پڕ بکەینەوە!

کەی؟

هەموو سێشەممەیەک، کاتژمێر ١٦:٠٠ – ١٨:٠٠

بۆ کێ؟

گرووپی تەمەن: ١٣ – ١٨ ساڵان

ناونووسی:

E-Mail: buro-bremen@yekmal.de
Tel.: 0421 499 38003
Mobil: 0178 660 8852

لەکوێ؟
QBZ Morgenland
Morgenlandstraße 43, 28237 Bremen



پشتگیریی دارایی لە لایەن:

Kulturhaus Walle Brodelpott, Bundesministerium für Bildung und Forschung, Kultur macht Stark, Aktiontanz

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار