لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، لقی برێمەن-ی ڕێکخراوی یەکماڵ هاوبەشی پڕۆژەی E-DIT Plus-ە کە لە لایەن تۆڕی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران بۆ پەروەردە و بەشداری (bbt) بەڕێوەدەبرێت. ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە بەرنامەی "Demokratie leben!" کە لە لایەن وەزارەتی کاروباری خێزان، بەساڵاچوان، ژن و جەوانان - هەروەها دامەزراوەی ئابریپۆرتا پشتگیریی دارایی دەکرێت.
ئەم پڕۆژەیە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ هەتا کانوونی یەکەمی ٢٠٢٨ بەردەوام دەبێت. ئامانجێکی سەرەکیی پڕۆژەکە ئەوەیە دایکان و باوکان لە کاری دایکایەتی - باوکایەتیدا بەهێز بکرێن، لە هەمان کاتدا هان بدرێن کە چالاکانە لە کاروباریی فێرگە و جڤاکدا بەشدار بن.
کارەکانی پڕۆژەی E-DIT Plus:
بەم پڕۆژەیە دەمانەوێت زەمینەسازی بکەین بۆ ئەوەی دایکان و باوکان خۆیان ڕێکخەن، خۆیان بەهێز بکەن و دەنگیان بەرز بکەن - هەم لەپێناو خۆیان، هەم بۆ منداڵەکانیان و جڤاکەکەیان.