29 نیسان 2025 | برێمەن

کافێی نوێی زمان لە برێمەن کرایەوە

لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٥دا، سەرلەنوێ کافێی زمان لە هۆڵەکانمان لە لقی برێمەن-ی یەکماڵ کرایەوە. لە ناوچەیەک کە خەڵکێکی زۆری بە پاشخان کۆچبەری لێ دەژین، لە نێویاندا زۆر کۆچبەر و پەنابەری تازەهاتوو.

زۆر لەو کەسانە دەرفەتی ئەوەیان نییە کە لە هەلومەرجێکی پارێزراو و گونجاودا ئاستی زمانی ئەڵمانییان بەرەوپێش ببەن. لە ڕێی کردنەوەی کافێی زمان، ئێمە شوێنێکی کراوە و بێ بەربەست بۆ دیدار، گفتوگۆ و پشتگیری دروست دەکەین - لە بەرانبەر گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی و لەپێناو بەهێزکردنی پێوەندیی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە.

 دەتەوێت ئاستی خۆت لە زمانی ئەڵمانیدا باشتر بکەی و خەڵکی تازە بناسی؟ کەواتە کافێی زمان بۆ تۆیە! لە کەشوهەوایەکی ئاسوودەدا، پێکەوە بە کردەکی ڕاهێنان لەسەر زمانی ئەڵمانی دەکەین، ئەزموونەکانمان ئاڵوگۆڕ دەکەین و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین.

کەی؟ هەموو پێنجشەممەیەک، کاتژمێر ١٠ - ١٣
لەکوێ؟ لقی یەکماڵ لە برێمەن Hansestr. 24, 28217 Bremen

بەخۆڕایی و بەبێ ناونووسی
ئەڵمانی بزانن یان نەزانن، هەموان بەخێر بێن! وەرن!، ئێمە بە هیوای دیدارتانین.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار