ڕۆژی ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ زنجیرە-وۆرکشۆپی "ڕەنگدانەوەی ڕەخنەیی لەسەر کتێبی منداڵان و وانەکان" لە برێمەن دەستی پێکرد. وۆرکشۆپی یەکەم دەربارەی "بەرەو وێژەیەکی منداڵان کە بەرانبەر هەڵاواردن هەستیار بێت" بوو کە بە ئاستێکی بەرزی پابەندبوون، کراوەیی و ئاڵوگۆڕی بەسوود بەڕێوەچوو. پێکەوە و بە شێوەیەکی ڕەخنەیی ڕۆڵی کتێبی منداڵانمان خستە ژێر پرسیارەوە.
"بەرەو وێژەیەکی منداڵان کە بەرانبەر هەڵاواردن هەستیار بێت"
تەنانەت لە سەرەتای منداڵیشدا منداڵان لەو جڤاکە ئاگادار دەبن کە تێیدا گەورە دەبن. نەک تەنها گەورەبوون و بەسەرهاتەکانیان لەگەڵ دایک و باوکیان، لە هەمان کاتدا کتێب و خوێندنەوەی کتێب دەبێتە هۆکار تا تێگەیشتنیان، وشەسازی و پێکهاتەی بیرکردنەوەیان دروست ببێت. لەبەرئەوە گرنگە کە مرۆڤ بیر لەوە بکاتەوە کامە بەها، هەڵسەنگاندن، پێکهاتەی هێز و نۆرم لە ڕێی کتێبی منداڵانەوە دەگوازرێتەوە.
لەم وۆرکشۆپەدا، سەیری نموونە نەرێنی و ئەرێنییەکانی وێژەی منداڵانمان کرد کە هەستیارن بە فرەچەشنی. سەرنجمان خستە سەر شێوە دیار و پەنهانەکانی هەڵاواردن لە کتێبی منداڵاندا. هەروەها سەرنجمان خستە سەر ئەوەی کە چۆن بتوانین مامەڵە لەگەڵ بەرهەمە بەردەستەکان بکەین. پێکەوە شرۆڤەی چۆنەتیی کارکردنی هەڵاواردنمان کرد. لە ڕێی نموونەکانەوە باسی ئەوەمان کرد کە چۆن دەکرێت وێژەی منداڵان بەرانبەر هەڵاواردن هەستیار بێت.
سپاسێکی گەورە بۆ شیرین زێنگا و ئاننا لومما لە کۆمیتەی ڕزگاریی نێودەوڵەتی کە ئەم وۆرکشۆپەیان بەڕێوەبرد.
بە هیوای ئاڵوگۆڕێکی سەرنجڕاکێشین لە وۆرکشۆپەکانی داهاتوودا!
وۆرکشۆپی دووەم: پشتگیریکردنی دادپەروەریی پەروەردەیی - بەهێزکردنی دایکان و باوکان و کارمەندانی پەروەردە ئەوانەی ڕووبەڕووی نەژادپەرستی دەبنەوە
وۆرکشۆپی سێیەم: با چیرۆکەکانمان بگێڕینەوە!