کافێی دایکان و باوکان ڕۆژی ٢٣ی نیسان لە لایەن لقی یەکماڵ لە برێمەن کرایەوە. کافێیەکە شوێنێکی دیداری کراوەیە بۆ دایکان و باوکان لە ناوچەی گرۆپێلینگن.
لە کافێ فرەزمانەکەماندا، دایکان و باوکان کۆدەبنەوە تا لەسەر بابەتەکانی پێوەندیداری خێزان، پەروەردە و ژیانی ڕۆژانەدا گفتوگۆ بکەن. شوێنێکە بۆ ئاڵوگۆڕی پرسیار و ئەزموون بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گرفتەکان. هەڵبەت دیدارەکان لە کەشوهەوایەکی کراوە و دۆستانەدا بەڕێوەدەچن.
کافێی دایکان و باوکان نەک تەنها زانیاری دەخاتەڕوو، لە هەمان کاتدا تۆڕبەندی و ئاراستەکاری دەکات. بۆ ئێمە گرنگە هەموو زمان و ڕوانگەکان یەکتر قبووڵ بکەن.
هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە پێویستییەکی زۆر بە شوێنی کۆبوونەوەی وەها هەیە. ئێمە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکانی داهاتوو و چەندین گفتوگۆین لەگەڵ ئەو دایک و باوکانەی دەیانەوێت بەشدار بن و تیمەکە بەهێز بکەن.