ساتێکی تایبەت و کاریگەر ماڵئاواییکردن بوو لە منداڵەکانمان کە لەمەودوا ڕوو لە قوتابخانە دەکەن.
لە ژێر تیشکی خۆری درەوشاوەدا، منداڵەکان ڕۆژانی پڕ لە ڕووداویان لە سرووشتدا بەسەر برد.
ڕۆژی ٢٧ی حوزەیران زارۆخانەی پییا لە کرۆیتسبێرگ لەگەڵ منداڵان، خێزانەکانیان و تیمەکەمان ئاهەنگی هاوینەی ساز کرد.
بەشێکی تایبەتی چالاکییەکە برژاندنی نان بوو لە فڕنی قووڕیندا. ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی منداڵان و گەورەساڵان.
منداڵان زۆر شادمان بوون بە کێڵانی زەوی، چاندنی شتڵ، ڕەنگکردنی تابلۆ و دۆزینەوەی قالۆنچەکانی نێو بێستانەکە.
ئەم زارۆخانەیە یەکەمین زارۆخانەی جووتەزمانی کوردی-ئەڵمانییە لە جیهاندا.
زارۆخانەی پییا کە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، لەسەر ئاستی جیهان یەکەمین زارۆخانەی کوردی-ئەڵمانییە.
لە هەردوو ڕۆژەکەدا گوڵ، ڕووەک و سەوزەیان چاند و گەڵاکانیان پاک کردنەوە.
دەرفەتیان بۆ ڕەخسا کە بە دەست پێلیستۆکی ژینگەدۆست دروست بکەن، کە نەک هەر داهێنەرانە بەڵکو فێرکاریش بوو.
هەموو شتێک لەگەڵ موزیک هاوئاهەنگ بوو و منداڵان بە خۆشییەوە گۆرانییان چڕی.