لە سایەی تیشکی گەشی خۆردا، ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥ منداڵانی زارۆخانەی پییا لە کرۆیتسبێرگ بە هاوکاری لەگەڵ تاقیگەی منداڵانی کوریۆزۆ، بێستانی نێوەندی خێزانی ڕەنگین-یان چاند. لەمەودوا دەکرێت شلیک (تووفەرەنگی)، سەوزە و گوڵەبەڕۆژە ئاوبدرێن و چاودێریی گەورەبوونیان بکرێت.
منداڵان زۆر شادمان بوون بە کێڵانی زەوی، چاندنی شتڵ، ڕەنگکردنی تابلۆ و دۆزینەوەی قالۆنچەکانی نێو بێستانەکە. ئێمەش چاوەڕوانی کۆکردنەوەی یەکەم بەرهەمی شلیک-ین.
لە زارۆخانەکەمان لە دڵی کرۆیتسبێرگدا کە بەخۆشەویستییەوە دیزاین کراوە، بەگشتی چاودێری ٤٥ منداڵ دەکەین کە تەمەنیان لە ساڵێکەوە دەست پێدەکات تا تەمەنی چوونە فێرگە. پێشوازی لە منداڵانی بە پاشخان جیاواز دەکەین و هەر خێزانێک بەشێکی گرنگی جڤاکەکەمانە.
شوێنێکی بەراوی سەوز و فرەوانمان هەیە کە بۆ چالاکییە جۆراوجۆرەکان بەکاردەهێندرێت. لێرە منداڵان فێری چاندن، ئاودان و کۆکردنەوە دەبن. بەم شێوەیە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سروشت و ژینگە پێشدەخەین.