18 کانوونی یەکەم 2024 | بەرلین | ناوەندی خێزانی ڕەنگین

ڕۆژێکی تایبەت لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین

ڕۆژێکی تایبەت لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین

 

ڕۆژی ١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ کە ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ بوو، خێزانەکان لەگەڵ منداڵەکانیان لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین کۆبوونەوە و پێکەوە ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

منداڵان هەلیان بۆ ڕەخسا کە خواستەکانیان بۆ بەرلینێک کە شایەنی ژیان بێت لە دوو وێستگەی یاری کە نووسینگەی بەشداریی منداڵ و نێوجەوانان "KJBb" ئامادەی کردبوو، بنەخشێنن و ئەو مافانەی کە بە لایانەوە گرنگن لە ستوونەکانی دەنگداندا هەڵیانبژێرن.

هەروەها هاوکارمان هەمزە لە زارۆخانەی پییا-کرۆیتسبێرگ لە کتێبخانەی ناوەندی خێزانی ڕەنگین مێزی زانیاری دەربارەی کتێب و ماتەریالەکانی دیکە دانا و بەم شێوەیە لەگەڵ گەورەساڵان گفتوگۆی لەسەر خواست و بۆچوونەکانی ئەوان هێنایە ئاراوە.

زۆر سپاس بۆ پشتگیریی لویکا و میریەن، هەروەها هەموو بەشداران.

مافە گەردوونییەکانی مرۆڤ، پارێزەری ژیان، ئازادی و کەڕامەتی هەر مرۆڤێکن. بنەمای پێکەوەژیانێکی دادپەروەر و ئاشتیانە دادەنێن. پاراستنی ئەم مافانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن و تووندوتیژی زۆر گرنگە.

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار