ڕاوێژکاریی نێوفەرهەنگی بۆ ژنانی دووگیان لە یەکماڵ زانیاریی بەرفرەوان لەبارەی دووگیانی، لەدایکبوون، چاودێریی تەندروستی، خواردن، چوارچێوەی قانوونی و بژاردەکانی پشتگیری بۆ بارودۆخی کاتی دووگیانی پێشکەش دەکات.
ئێمە وەک ڕاوێژکار پشتگیریی ژنان و خێزانەکان دەکەین و ڕاوێژیان پێ دەدەین لەسەر ئەم بابەتانە:
ئەم ڕاوێژکارییە لە یەکێک لە ژوورەکانی نێوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین بەڕێوەدەچێت. ئەمەش ڕێخۆشکەرە تا لەگەڵ ئۆفەرەکانی نێوەندەکە بۆ دایکان و منداڵان هاوکاری بکەین و دەستمان بەم تۆڕە فرەوانەی ئێستا ڕابگات. لەپاڵ وۆرکشۆپی جیاواز بۆ دایکان و باوکان، ئێمە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆرسێک بۆ ژنانی دووگیان دەکەینەوە لەبارەی دۆخی دوای لەدایکبوونی منداڵ.
ڕاوێژکارییەکەمان بە زمانەکانی ئەڵمانی، کوردی، ئینگلیزی، تورکی، عەرەبی و فارسی ئەنجام دەدرێت.
کاتی ڕاوێژکاری
دووشەممە: ١٠-١٦
چوارشەممە: ٩-١٢
بە وەرگرتنی تەرمین، ڕۆژانی سێشەممە و هەینیش دەبێت
وەرگرتنی تەرمین لە ڕێی تەلەفۆن یان ئیمەیڵەوە دەبێت.
پێوەندی
E-Mail: schwangerenberatung@yekmal.de
Tel.: 0163 5863137
نێوەندی خێزانی ڕەنگین, Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
پشتگیریی دارایی لە لایەن: