21 ئۆکتۆبەر 2025 | بەرلین

ژیانی ڕێزدارانە - لە ڕۆڵبێرگ هەڵاواردن هیچ چانسێکی نییە

لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بەدواوە، ئێمە لە بەرلین دەستمان بە پڕۆژەیەکی دیکە کردووە بە ناوی "ژیانی ڕێزدارانە - لە گەڕەکی ڕۆڵبێرگ هەڵاواردن هیچ چانسێکی نییە". ئەم پڕۆژەیە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن. بەردەنگەکانمان بریتین لە خێزان، دایکان و باوکان، منداڵان و هەروەها دامەزراوە و لایەنە گرنگەکانی گەڕەکی ڕۆڵبێرگ و نزیکی ئەوێن.

کارەکانمان لەسەر ئەوەیە چۆن بتوانین پشتگیریی دایک و باوک و منداڵان بکەین لە ژیانی ڕۆژانەیاندا تا بەهێز بن. بە تایبەت کاتێک کە دەکەونە بەر کاریگەری هەڵاواردن و دوورخستنەوە. ئێمە دەمانەوێت مەودایەک دروست بکەین کە تێیدا دەنگی مرۆڤەکان ببیسترێت، پەرە بە تێگەیشتنی یەکتر بدەن، بیرۆکەکان ئاڵوگۆڕ بکەن و پێکەوە هەنگاو بنێن بۆ پێکەوەژیانێکی ڕێزدارانەتر. بۆ نموونە؛

  • پێکەوە لەگەڵ ڕێکخراوی کیتسئانکەر، دەمانەوێت پێکهاتەی بەردەوام بونیاد بنێین تا ڕێ لە هەڵاواردن بگرین و بەهێزکردن بەرەوپێش ببەین. 
  • ڕاوێژکاریی کراوە بۆ دایکان و باوکان لەبارەی ئەزموونەکانی هەڵاواردن
  • پشتگیریکردنی گرووپەکانی دایکان و باوکان بۆ خۆبەهێزکردن و ڕێگرتن لە هەڵاواردنی ناوچەیی. 
  • کردنەوەی وۆرکشۆپی داهێنەرانەی هونەری بۆ منداڵ، جەوان و گەورەساڵان.
  • ڕاهێزان بۆ پسپۆڕان و کارمەندانی هەمەکار لە بواری کاری دژەهەڵاواردن لە گەڕەکەکە.
  • ڕێکخستنی ڕۆژانی چالاکی بۆ خستنەڕووی بابەتەکانی بەهێزکردن و دژەهەڵاواردن.

ڕێکخراوی کیتسئانکەر دابینکەری پڕۆژەکەیە و بەڕێوەبەرایەتیی گەڕەکی ڕۆڵبێرگسزیندلونگ لە چوارچێوەی بەرنامەی یەکێتیی جڤاکی پشتگیریی دارایی دەکات.

پێوەندی

E-Mail: anlaufstelle-nk@yekmal.de
Tel.: 0174 358 13 21
ناونیشان: Mainzer Straße 26 A, 12053 Berlin

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار