ئەیلوول 17, 2024 | تۆڕی بێفان

چوارەمین کۆبوونەوەی تۆڕی بێفان بەڕێوەچوو

چوارەمین کۆبوونەوەی تۆڕی بێفان بەڕێوەچوو

ڕۆژی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ تۆڕی بێفان کۆبوونەوەیەکی دیکەی بە شێوەی سەرهێڵ ساز کرد. جگە لە بەشداریی هاوبەشە جێگیرەکانی تۆڕەکە، بەشدارە تازەکانیش ئامادە بوون. ڕێکخەری تۆڕ ڕەمزیە ئویکون سەرەتا دەربارەی دوایین گەشەدانەکان و بنەما سەرەکییەکانی تۆڕی بێفان زانیاری دا. بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی پسپۆڕی بوو کە لە ٢٦ی ئەیلوول بە درووشمی “پاراستنی فرەڕەنگی و پێشخستنی فرەزمانی لە ڕێی بەشداری و تۆڕبەندی لە فێرگە، زارۆخانە و خێزاندا” بە شێوەیەکی سەرهێڵ بەڕێوە دەچێت. وردەکارییەکانی بەرنامەی ئەو ڕۆژە خرانە ڕوون. بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، ڕاپرسیی دایکان و باوکان بوو کە گفتوگۆ لەسەر خاڵەسەرەکییەکانی کرا. ئەو ڕاپرسییە بە ١٥ زمان و بە شێوەی دیجیتاڵی لەنێو دایکان و باوکانی خاوەن پاشخانی کۆچبەری ئەنجام دراوە. ١.٢٨٨ دایک\باوک بەشدارییان کردووە. ئەنجامی ڕاپرسییەکە دەربارەی بابەتگەلی وەک شارەزایی زمان، هەڵوێست بەرانبەر فرەزمانی و هەبوونی ئانگەبۆتەکانی پشتگیریی زمان لە دامودەزگە پەروەردەییەکاندا، زانیاری گرنگ دەخاتە ڕوو.

 

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵەی جڤاکی هێلینی لە بەرلین لە لایەن ئێڤانگێلۆس تسیاپلیس کە هاوکات ئەندامی جڤاتی تۆڕی بێفانە، ناسێندرا. ناوبراو باسی هەوڵەکانی جڤاکی هێلینی کرد بۆ ئەوەی زمانی یۆنانی لە چوارچێوەی "وانەکان بە زمانی یەکەم" زیاد بکرێت. بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان بە ئەنجام نەگەیشتوون. دەربارەی ئەو بابەتە بڕیار درا پلان بۆ کۆبوونەوەیەکی تۆڕی بێفان لەگەڵ رێکخراوە یۆنانییەکان دابنرێت.

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا گرنگترین تەرمینەکانی داهاتوو ڕاگەیەندران:

-          دەیەمین ڕۆژی پسپۆڕیی بەرلین دەربارەی “پاراستنی فرەڕەنگی و پێشخستنی فرەزمانی لە ڕێی بەشداری و تۆڕبەندی لە فێرگە، زارۆخانە و خێزاندا” لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٩:٣٠ تا ١٦:٣٠ بە شێوەیەکی سەرهێڵ بەڕێوە دەچێت.

-          ئیڤێنتی سەندیکای زانست و پەروەردە GEW  دەربارەی "فرەزمانی لە پەروەردەدا – دەرفەت و ئاڵنگارییەکان" لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٧-١٩ بەڕێوە دەچێت.

-          ڕاهێنانی کارمەندان دەربارەی بابەتی " سیستەمی پەروەردە لە ئەڵمانیا و ڕێکخراوە کۆچبەرەکان: دایکان و باوکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان" بە هاوکاری تۆڕی بێفان لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٠ – ١٦ بەڕێوە دەچێت.

 

کۆبوونەوەی داهاتووی تۆڕی بێفان لە ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٣-١٥ بەڕێوە دەچێت. سپاستان دەکەین بۆ بەشداری و پابەندبوونتان.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار