21 حوزەیران 2024 | سەرهێڵ | تۆڕی بێفان

ڕۆژەڤێکی هەمەلایەن لە کۆبوونەوەی تۆڕی بێفان

ڕۆژەڤێکی هەمەلایەن لە کۆبوونەوەی تۆڕی بێفان

 

کۆبوونەوەی سەرهێڵی تۆڕی بێفان ڕۆژی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بە بەشدارییەکی فرەوان بەڕێوەچوو. هاوبەشەکانی تۆڕ کۆبوونەوە تا لەسەر پێشهات و بابەتەکانی ڕۆژانە لە بواری فرەزمانیدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن و بە پڕۆژەی نوێ ئاشنا بن.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە، جەوان و خێزانی سەر بە سێناتی بەرلین مارک هامپرێشت و محەمەد فاتیح ئۆزجان هەروەها نوێنەری وەزارەتی کار، سۆسیال، یەکسانی، ئینتیگراسیۆن و بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن فرانسیسکۆ کاردێناس ئامادە بوون.

ڕاشێل نانگالی لە کۆمەڵەی Sources D’Espoir e.V. بابەتێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە جیهانی سەرنجڕاکێشی زمانە ئەفریقییەکان کرد. زیاتر لە ٢٠٠٠ زمان لە ئەفریقا قسەیان پێ دەکرێت، بەڵام زۆرێکیان فۆڕمی نووسینیان نییە و مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. گرووپێکی گەورەی خەڵکی ئەفریقیا لە بەرلین دەژین کە زۆرێکیان بە زمانی سەواهیلی و لینگالا قسە دەکەن. کۆمەڵەی Sources D’Espoir چالاکانە بۆ پێشخستنی زمانە ئەفریقییەکان لە پەروەردەدا هەروەها دانپێدانانیان کار دەکات.

دواتر گفتوگۆیەکی کراوە دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی پسپۆڕی (Fachtagung)ی ئەمساڵ کرا. پلاتفۆڕمێکی دیجیتاڵ بۆ بەرنامەکە هەیە، کۆمەڵە و پڕۆژەکان ئێستا دەتوانن ناوی خۆیان بنووسن تا ستاندی خۆیان وەربگرن. ئارەزوومەندان دەتوانن زانیاریی زیاتر لە ڕێی ئیمەیڵی befan@yekmal.de وەربگرن.

ڕاپرسیی دایکان و باوکان لە بەرلین دەربارەی پێشخستنی فرەزمانی لەنێو خێزان، زارۆخانە و فێرگەدا سەرنجی ئامادەبوانی کۆبوونەوەکەی ڕاکێشا. ئەم ڕاپرسییە بە ١٥ زمان بڵاو کراوەتەوە و تا ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٤ لەسەر ئینتەرنێت بەردەست دەبێت. بە هاوکاری هاوبەشەکانی تۆڕی بێفان ڕاپرسییەکە تەرجەمە کراوە، بڵاوکراوە بە چەندین زمان ئامادە کراون و لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە. تۆڕی بێفان سپاسی پشتگیری و پابەندبوونی هەموو بەشدارانی کرد.

ئەمەش بەستەری ڕاپرسیی دایکان و باوکان:
https://yekmal.limesurvey.net/649752

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا کۆمەڵەی “باک ئۆن تراک” ناسێندرا و بە کۆی دەنگ وەک ئەندامی نوێی تۆڕی بێفان هەڵبژێردرا. ئەم کۆمەڵەیە بۆ پێشخستنی زمانی منداڵان و جەوانانی خاوەن پاشخانی کۆچبەری کار دەکات.

کۆبوونەوەی داهاتووی تۆڕی بێفان لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤دا، کاتژمێر ١٣-١٥ی ئێوارە لەسەر پلاتفۆڕمی زووم بەڕێوە دەچێت.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار