19 شوبات 2026 | بەرلین

گردبوونەوە و کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ بەرنامەی پەروەردەیی بەرلین

ئەمڕۆ لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرلین گردبوونەوەیەک لەبارەی بەرنامەی پەروەردەیی بەرلین بەڕێوەچوو. چالاکییەکە لە لایەن هاوپەیمانەتیی Vielfalt verankern ڕێکخرابوو کە ڕێکخراوی یەکماڵیش بەشێکە تێیدا.

نوێنەرانی بواری پەروەردە و جڤاکی سڤیل پەیامێکی ڕوونیان خستەڕوو؛ دەبێ فرەزمانی، فرەڕەنگی و بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن لە سیستەمی پەروەردەدا جێگەی بکرێتەوە.

لە گردبوونەوەکەدا گوتەبێژانی سیاسەتی پەروەردەش قسەیان کرد. دواتر داواکارییەک کە چەندین ئیمزای لەگەڵ هاوپێچ کرابوو ڕادەستی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرلین کرا.

بەرنامەیەکی پەروەردەیی کە واقعی منداڵانی بەرلین بەجددی وەربگرێت، بنەمایەکی ڕاستەقینەیە بۆ دادپەروەری لە بواری پەروەردە و بەشداری.



 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار