پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵی تۆڕی بێفان، ڕۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی سەرهێڵ بەڕێوەچوو. خۆشحاڵ بووین کە دوو ڕێکخراوی نوێ Move global و Deutsch-Arabischen Schule بەشدارییان کرد.
نوێنەرانی GEW LAMID (لیژنەی هەرێم بۆ کاروباری کۆچبەری، دژەنەژادپەرستی، دژەهەڵاواردن و فرەڕەنگی) و تۆڕی بەرلین بۆ پەروەردەکارانی خاوەن پاشخانی کۆچبەری کە سەر بە بەشی پەروەردە، نێوجەوانان و خێزان-ی سێناتی بەرلینە، ئامادە بوون.
سەرەتا کاوە سپارتاک نوێنەری ڕێکخراوی یار، ڕێکخراوەکەی خۆی ناساند کە لە بواری ڕاوێژکاریی پەنابەری، پەروەردە و بەهێزکردن، هەروەها کۆرسی ئەڵمانی پشتگیریی پەنابەرانی ئەفغانستان دەکات.
بابەتەکانی دیکەی ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە ئەمانە بوون:
• دوایین پێشهاتەکان لە تۆڕی بێفانەوە.
• هەڵسەنگاندنی ڕۆژی پسپۆڕیی “پاراستنی فرەڕەنگی و پێشخستنی فرەزمانی لە ڕێی بەشداری و تۆڕبەندی لە فێرگە، زارۆخانە و خێزاندا”
• بابەتی دیکە
هەڵسەنگاندنەکان بۆ ئیڤێنتی ڕۆژی پسپۆڕی ئەرێنی بوون. جگە لە ئاستبەرزی و زۆری ژمارەی بەشداربوان، پیشەییبوونی ئیڤێنتەکەش ئاماژەی پێکرا. لایەنێکی دیکەی گرنگیش ڕاپرسیی دایکان و باوکان بوو کە بە پشتگیریی ڕێکخراوەئەندامەکانی تۆڕی بێفان بەدیهات.
ئێمە سپاسی هەموو بەشدارانی کۆبوونەوەکە دەکەین بۆ ئەم ئاڵوگۆڕە بەسوودە.
دوایین کۆبوونەوەی ئەمساڵ لە ١٢ی دیسەمبەر، کاتژمێر ١٧ - ١٩ بە شێوەیەکی ڕووبەڕوو لە یەکماڵ بەڕێوە دەچێت.