مەبەست لە جڤاتسازی تەنیا پڕۆسەی پشتگیریکردن لە کەسانی خاوەن ئەزموونی کۆچبەری و پەنابەری نییە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا بەشداریپێکردنی چالاکانەیانە لە جڤاکدا. ئامانجمان ئەوەیە کە مرۆڤ لە بوارە جیاجیاکانی ژیانیدا چالاک بێت و یارمەتیدەر بین لە بەهێزکردنی خۆبەڕێوەبەریدا.
ئێمە فێربوونی هاوبەش بەرەوپێش دەبەین کە هەم لەنێو جڤاکدا هەم لە ڕێی جڤاکەوە بەدی دێت. بەرپرسایەتیی هاوبەش ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەهێزکردنی پڕۆسەی فێربوون و بەدیهێنانی بەشداریی جڤاکی. جڤاتسازی بۆ ئێمە مانای ئەوەیە، پڕۆسەی فێربوون وەها شێوە بگرێت کە بەربەستەکان نەهێڵێت و شوێنی بەیەکگەیشتن بونیاد بنێت، بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت مافەکانی خۆی بەدی بێنێت و ڕەوتی ژیانی خۆی بەپێی بڕیاری خۆی دیاری بکات.
کارەکانی ئێمە زیاتر ڕوویان لە خێزانە کۆچبەر و پەنابەرەکانە، بە تایبەتیش خێزانە کوردەکان. لەگەڵ خێزانەکان سەرنجمان دەخەینە سەر بەهێزکردنی خۆبەڕێوەبەری، تۆڕبەندی و بەشداریی جڤاکی. جڤاتی دایکان و باوکان لێرەدا ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە. ئامانجی ئێمە تەنیا ئەوە نییە کە لە پێکهاتەی ئێستایاندا پشتگیریی منداڵان، دایکان و باوکان بکەین، لە هەمان کاتدا ئێمە بۆ ئەوە هەوڵ دەدەین کە ئەوان بتوانن بە شێوەیەکی چالاک و سەربەخۆ هەلومەرجی ژیانی خۆیان بگۆڕن یان باشتری بکەن.
لە ڕێی کردەکیی وۆرکشۆپ، پڕۆژە و فۆڕمی گفتوگۆ ئێمە نەک هەر تەنیا بەدەستخستنی زانین، بەڵکوو لە هەمان کاتدا پەرە بە لێهاتوویی بەشداران دەدەین بۆ ئەوەی خۆباوەڕ و چالاکانە بەشداری ژینگەی تازەیان ببن.
بەشەکەمان "بەشداری و جڤاتسازی" لەگەڵ بەشەکانی دیکەی یەکماڵ وەک بەشی پشتگیریی خێزان، زارۆخانەی پییا، سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ و ئەکادیمیای یەکماڵ هاوکاری دەکات. ئەم هاوکارییە ڕێخۆشکەرە تا ڕێبازە هەمەچەشنەکان بەرەوپێش ببەین و پشتگیریی ئەو خێزان و کەسانە بکەین کە دەیانەوێت بەشداریی خۆیان لە جڤاکدا بەهێز بکەن.
دایکان و باوکانی بە پاشخان کۆچبەر، چییان پێویستە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە پڕۆسەی پەروەردەی منداڵەکانیاندا بکەن؟