11 نۆڤەمبەر 2024 | بەرلین

دیداری گفتوگۆ – بەشداریی دایکان و باوکان لە زارۆخانە و فێرگەکان

پرسیاری سەرەکی کە لە ڕۆژەڤی ئەم ئیڤێنتەدایە ئەوەیە؛ دایکان و باوکانی بە پاشخان کۆچبەر، چییان پێویستە بۆ ئەوەی چالاکانە بەشداری لە پڕۆسەی پەروەردەی منداڵەکانیاندا بکەن؟ ڕێکخراوە سڤیلەکانی کۆچبەران و دامودەزگە پەروەردەییەکان دەتوانن چ ڕۆڵێک بگێڕن بۆ پشتگیریکردن لەو بەشدارییە؟

ئەم پرسیارانە سەرەتا لە لایەن کاراکتەرە جیاجیاکانی پانێلەکە، لە ڕوانگە جیاوازەکانی دایکان و باوکان، ڕێکخراوە سڤیلەکانی کۆچبەران و دامودەزگە پەروەردەییەکانەوە تۆژینەوەیان لەسەر دەکرێت. ئامانج ئەوەیە کە مرۆڤ بزانێت چ بەربەستێک لە بەردەم بەشداریی دایکان و باوکان لە زارۆخانە و فێرگەکان هەیە، هەروەها دامەزراوە پەروەردەییەکان دەتوانن چی بکەن بۆ پێشخستنی بەشداریی دایکان و باوکان.

لە دوای گفتوگۆی پانێڵەکە بە سێ شێواز ڕا و ڕوانگەکانمان قووڵ دەکەینەوە. پێکەوە کار دەکەین و پەرە بە بیرۆکەی کۆنکرێتی دەدەین بۆ ئەوەی لە ڕوانگەی دایکان و باوکانی کۆچبەرەوە هەڵوێستێک دەربارەی بەشداریی دایکان و باوکان بێنینە ئاراوە. ئەم ئەنجامە دەبێتە بنەمایەک بۆ کاری داهاتوومان و لە ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکەین.

بەگەرمی بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەوەی ئەزموون، ڕوانگە و بیرۆکەکانتان لەگەڵ ئێمە بەش بکەن. تا بتوانین پێکەوە ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی دامەزراوە پەروەردەییەکان بتوانن بەشداری و ڕۆڵی دایکان و باوکان بەهێزتر و بەردەوام بکەن.

ڕێکەوت: سێشەممە، ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤
کاتژمێر: ١٣-١٧
ناونیشان: Hardenbergstraße 22–24, 10623 Berlin
نرخ: بەشداریکردن بەخۆڕاییە
ناونووسی: پێویست نییە
هاوبەشمان لەم ئیڤێنتەدا: Berliner Landeszentrale für politische Bildung

» بەرنامە

My alt text

ئەم دیدارە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەمان "STaP vorwärts"دا بەڕێوە دەچێت. وەزارەتی کار، سۆسیال، یەکسانی، ئینتیگراسیۆن، فرەڕەنگی و دژەهەڵاواردن-ی سەر بە سێناتی بەرلین لە چوارچێوەی بەرنامەی بەشداری و ئینتیگراسیۆن پشتگیریی دارایی پڕۆژەکە دەکات.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار