22 تەمووز 2025 | بەرلین

بازنەی بەهێزکردن دەچێتە پشووی هاوینەوە

بازنەی بەهێزکردن دەچێتە پشووی هاوینەوە

 

ڕۆژی شەممە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٥ بە بەشداری نزیکەی ٢٠ دایک و باوک دوایین دیداری بازنەی بەهێزکردن - بەر لە پشووی هاوین لە نێوەندی خێزانی ڕەنگین بەڕێوەچوو.

کاتێک منداڵان لە فێرگەی شەممەی یەکماڵدا دوایین ڕۆژی ئەم وەرزەی فێرگەیان بە موزیک، وێنە و سەما بەسەردەبرد، لە لایەکی دیکەوە دایکان و باوکان گفتوگۆیان لەسەر جۆرەکانی فێرگە دەکرد. ئەمەش ڕوانگەیەکی گشتی هێنا ئاراوە لە بواری ڕێگە جیاجیاکانی فێرکاری لە فێرگەی سەرەتایی، نێوەڕاست و ئامادەیی بگرە تا فێرگە پیشەییەکان و چەمکی فێرگە جێگرەوەکان. 

بە تایبەت جیاوازی لە نێوان فێرگە حکومەتی و تایبەتەکان بەفرەوانی گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەروەها باسی شێوەکانی فێرگە جێگرەوەکانی وەکوو فێرگەی ڤالدۆرف و مۆنتێسۆری کرا. لە کۆتاییدا، جەخت کرایەوە کە هەرچەندە سیستەمی خوێندنی بەرلین خاڵی لاوازیشی تێدا بێت، زۆر دەرفەتیش دەڕەخسێنێت. تەنانەت بۆ بەدەستهێنانی لێهاتووییەک لە دەرەوەی ڕێبازە باوەکانی پەروەردە، دەرفەتی دیکەی وەک فێرگەی ئێواران یان فێرگەی تەکنیکیش هەن. بەکورتی، ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە سیستەمی خوێندن چەندین بەربەست و ئاڵنگاری لەگەڵ خۆی دێنێت، بەڵام هاوکات دەرفەتیش پێشکەش دەکات.

لە کۆتایی ڕۆژەکەدا، منداڵانی فێرگەی شەممە پێرفۆڕمانسێکی کورتی سەمایان پێشکەش کرد و بڕوانامەی بەشداریی فێرگەیان وەرگرت. لە دوای پشووی هاوینیش بەرنامەی فێرگەی شەممەی یەکماڵ و بازنەی بەهێزکردن بەردەوام دەبێت.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار