ئۆکتۆبەر 17, 2024 | سەرهێڵ | تۆڕی بێفان

پێنجەمین دیداری تۆڕی بێفان

هاوبەش و هاوکارانی هێژا،

بە گەرمی بانگهێشتتان دەکەین بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی تۆڕی بێفان کە ڕۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٣-١٥ بە شێوەیەکی سەرهێڵ لەسەر پلاتفۆڕمی زووم بەڕێوە دەچێت.

کۆبوونەوەی تۆڕی بێفان دەرفەتێکی باشە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ کەسانی دیکە، بەشکردنی ئەزموونەکان و سوودوەرگرتن لە شارەزایی کەسانی دیکە. دیدارێکی بەسوود چاوەڕوانی ئێوە دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا، کاوە سپارتاک لە ڕێکخراوی یار، ڕێکخراوەکەی دەناسێنێت. ڕێکخراوی یار پشتگیرییەکی بەرفرەوان پێشکەشی پەنابەرانی خەڵکی ئەفغانستان دەکات - لە ڕاوێژکاریی قانوونیی پەنابەری و ڕاوێژکاریی پەروەردەییەوە بگرە تا بەهێزکردن و فێرکاریی زمانی ئەڵمانی.

بابەتەکانی دیکەی ڕۆژەڤ:

• دوایین پێشهاتەکان لە تۆڕی بێفانەوە.

• هەڵسەنگاندنی ڕۆژی پسپۆڕیی “پاراستنی فرەڕەنگی و پێشخستنی فرەزمانی لە ڕێی بەشداری و تۆڕبەندی لە فێرگە، زارۆخانە و خێزاندا”

• بابەتی دیکە

بۆ بەشداریکردن، تکایە پێشتر لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە خۆتان ناونووس بکەن: befan@yekmal.de
ئێمە ١-٢ ڕۆژ بەر لە کۆبوونەوەکە، بەستەری چوونەژوورەوەی کۆبوونەوەکەتان بەدەست دەگات.

ئێمە بە هیوای دیدارێکی بەسوودین لەگەڵ ئێوە!

کۆردیناسیۆنی تۆڕی بێفان

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە