ئەیلوول 12, 2024 | وۆرکشۆپ | بەرلین

وۆرکشۆپی سەما بۆ ژنان\دایکان

ئایا دەتانەوێت تەندروستیی خۆتان بە شێوەی خۆشی باشتر بکەن، ئازاری جەستەتان بشکێنن، فشار لەسەر خۆتان لاببەن و لە هەمان کاتدا فێری جووڵەی تازە بن؟ کەواتە وۆرکشۆپی سەما بۆ ژنان بژاردەیەکی گونجاوە بۆ تۆ. لە کەشوهەوایەکی ئارامدا، ئێمە پێکەوە هەنگاوە سەرەکییەکانی پیلاتس، زۆمبا و یۆگا لەگەڵ چەندین هەڵپەڕکێی نەریتی بە موزیکی فرەزمان فێر ببین.
وەرن و تاقی بکەنەوە کە سەما نەک تەنیا جەستە لە هەمان کاتدا گیانیش بەهێز دەکات.
کەی؟ ڕۆژانی پێنجشەممە، ١٧:٤٥ – ١٨:٤٥ لە ١٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ بەدواوە.
لە کوێ؟ ناوەندی خێزانی ڕەنگین
Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
ناونووسی:
https://forms.gle/XZUbSFS6djfTsYHMA
پێوەندی:
E-Mail: familienzentrum@yekmal.de
Tel.: 030 81797365
www.yekmal.de
* ژمارەی بەشداران بۆ ١٠ کەس سنووردارە
 *نرخی هەر ١٢ دیدارەکە ٣٠ یۆرۆیە


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە