دەتانەوێت فێری هەنگاو، ڕیتم و ڕەهەندە فەرهەنگییەکانی هەڵپەڕکێی کوردی بن و لەگەڵ منداڵەکانتان ساتێکی خۆش و تێروپڕ ئەزموون بکەن؟
ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە کە وۆرکشۆپی هۆشیاری ساز بکات تاکوو ڕۆڵی کڵێشەکان، ستریۆتایپ و دیاردەکانی هەڵاواردن لە ماتەریالەکانی بواری پەروەردە و فێرکردندا بێنێتە بەرباس
شیبۆری، تەکنیکێکی بۆیاخکردنی نەریتییە لای ژاپۆنییەکان. قوماش گرێ دەدرێت ودەگنجێندرێت، دواتر ئافرێنەرانە ڕەنگ دەکرێت.
یەکەمین وۆرکشۆپ تایبەت بوو بە هەڵپەڕکێی دەلیلۆ. بەشداران فێری هەنگاوەکان و ڕیتمەکان بوون. هەروەها دەربارەی پاشخانی فەرهەنگیی هەڵپەڕکێی کوردی زانیارییان وەرگرت.
لە چوارچێوەی ئەم وۆرکشۆپەدا کە چەندین بەرپرسی شارەکە، کاربەدەستانی پەروەردە، گەڕەکەکان و بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئامادە بوون، نوێنەری یەکماڵ گوتەیەکی سەرەکی پێشکەش کرد.
یەکماڵ نەورۆزی 2023ی لەگەڵ جەوانان پیرۆز کرد. جەوانان لە وۆرکشۆپی هەڵپەڕکێدا هەم فێری هەڵپەڕکێی شەمامێ بوون، هەمیش بەشدار بوون لە سەمای هیپ-هۆپ.