© یەکماڵ
لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەشداری و هێزدارکردن "ئێمە پێکەوە بەهێزین"دا، ڕۆژانی ٢٧-٣٠ی ئۆکتۆبەر دەرفەت بۆ منداڵان و نێوجەوانانی نۆیکۆلن ڕەخسا تا ئافرێنەرانە گوزارشت لە خۆیان بکەن. چەندین فێرخوازی فێرگەی سەرەتایی بۆددین لە وۆرکشۆپی گرافیتیدا کۆبوونەوە و بە شێوە، ڕەنگ و نووسین خەیاڵەکانی خۆیان لەسەر دیوار نەخشاند.
بە ڕێنمایی هونەرمەندی گرافیتی و دیزاینەری گرافیک یۆناس فیشا، بە دڵخۆشییەوە دیوارمان بۆیە کرد و نەخشی جۆراوجۆرمان لەسەر دروست کردن. سپاسێکی گەورە بۆ هەموو بەشداران. کاتێکی خۆشمان بەسەر برد و بە هیوای پڕۆژەی دیکەی ئافرێنەرانەین!
لە دوایین ڕۆژی وۆرکشۆپەکەدا، ٣٠ی ئۆکتۆبەر، ئێمە وەک تیمەکانی هەردوو پڕۆژەی یەکماڵ "خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن" و "ئێمە پێکەوە بەهێزین" شادمان بووین بە دیداری بەڕێوەبەرانی بەرنامەی هەرێمیی پشتگیریی ئینتیگراسیۆن لە ناوچەی نۆیکۆلن و کاتارینا زیپلە لە نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری پەنابەری و کۆچبەریی سەر بە ناوچەی نۆیکۆلن.
تیمی ئەم بەرنامەیە لە نۆیکۆلن بە دروستکردنی پردی زمانی و فەرهەنگی و ئاسانکردنی دەستگەیشتن بە ئۆفەرە گرنگەکانی هاریکاری، پشتگیری لەو کەسانە دەکات کە پاشخانی پەنابەری و کۆچبەرییان هەیە. بەم شێوەیە، دەرفتسازیی گەورە بۆ بەشداریی جڤاکی و ئینتیگراسیۆن دەکەن.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، ئێمە پڕۆژە و ئۆفەرەکانی یەکترمان ناسی. هەروەها ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد دەربارەی حاڵەتەکانی هەڵاواردن و مامەڵەی پسپۆڕانە لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و هەڵاواردن لە نۆیکۆلن. بۆ هەموو ئامادەبوان ڕۆژێکی ئیلهامبەخش و بەسوود بوو!