02 کانوونی یەکەم 2024 | وۆرکشۆپ | بەرلین

وۆرکشۆپی چاپی لینۆل بۆ ژنان

بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە کۆلەکتیڤی هونەریی ژنان "Frauen machen Druck" دەکەین بۆ سازکردنی وۆرکشۆپێک لە "خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن" و پڕۆژەی بەهێزکردن "ئێمە پێکەوە بەهێزین".

ڕێکەوتی ١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ وۆرکشۆپی چاپی لینۆل بۆ ژنان و دایکانی تەمەنجیاواز ساز دەکەین. ئەم وۆرکشۆپە بە تایبەتی بۆ ئەو ژنانەیە کە ئەزموونی کۆچبەری و پەنابەرییان هەیە و کەوتوونەتە بەر کاریگەری هەڵاواردن. ئێمە دەمانەوێت پێکەوە شوێنێکی پارێزراو دروست بکەین بۆ گوزارشتکردنی کەسی و ئاشنابوون بە تەکنیکی چاپی لینۆل.

بابەت: ئێمە وەک خۆمان و وەک جڤاک لە ساڵی ٢٠٢٥ چیمان دەوێت؟

ڕێکەوت: ١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤، کاتژمێر ١٧ تا ٢٠

ناونیشان: Container, Mainzer Str. 26A, 12053 Berlin

  • زانینی پێشوەختە مەرج نییە.
  • ژمارەی بەشداران سنووردارە.
  • تکایە تا ١٠ی دیسەمبەر لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە ناوی خۆتان بنووسن: zusammen-stark@yekmal.de

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە