وۆرکشۆپەکانی هەڵپەڕکێی کوردی لە نێوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین هەفتەی ڕابردوو دەستیان پێکرد و پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا. چەندین منداڵ لەگەڵ دایکان و باوکان بەشدارییان کرد و پێکەوە فێری هەڵپەڕکێی کوردی بوون و کاتێکی خۆشیان بەسەر برد.
یەکەمین وۆرکشۆپ تایبەت بوو بە هەڵپەڕکێی دەلیلۆ. بەشداران فێری هەنگاو و ڕیتمەکان بوون. هەروەها دەربارەی پاشخانی فەرهەنگیی هەڵپەڕکێی کوردی زانیارییان وەرگرت.
بە ڕێبەرایەتیی فێرکارە بە ئەزموونەکانی هەڵپەڕکێ و سەما، دەرفەت بۆ منداڵان و دایکان و باوکان ڕەخسا تا ئەم میراتە دەوڵەمەندە فەرهەنگییە زیاتر بناسن. پێکەوە هەڵپەڕکێکردن نەک هەر بۆ چالاکبوونی بەشداران لە ڕووی جەستەییەوە گرنگە، بەڵکوو پێوەندیی جڤاکیش بەهێز دەکات.
بانگهێشتنامە بۆ وۆرکشۆپی داهاتوو لە ٢١ی ئۆکتۆبەردا
ئەگەر دەتانەوێت بە هەڵپەڕکێی کوردی ئاشنا بن و ئەم ئەزموونە ناوازەیە لەگەڵ منداڵەکانتان بەش بکەن، فەرموون بەشداری بکەن لە وۆرکشۆپەکانمان!
بۆچی گرنگە؟
● دەوڵەمەندبوونی فەرهەنگی: دەربارەی هەڵپەڕکێ و فەرهەنگی کوردی ئاستی زانینتان بەرز دەکەنەوە.
● گوزارشتی هونەری: لە ڕێی جووڵانەوە و ڕیتمەکان گەشە بە ئافرێنەریی خۆتان دەدەن.
● چالاکیی جەستەیی: سەما نەک هەر تەندروستە، لە هەمان کاتدا هۆکارێکی دڵخۆشییە!
● کۆمەڵسازی: لەگەڵ خێزانەکانی دیکەدا یەکتر دەبینن و دەبنە بەشێک لە جڤاتە فرەڕەنگەکەمان.
کێ دەتوانێت بەشدار بێت؟ دایکان\باوکان و منداڵان لە هەر تەمەنێکدا
چی لەگەڵ خۆتان بێنن: جلوبەرگی ئاسوودە و ویستی سەماکردن!
ڕێکەوت: مانگانە یەک جار
ناونووسی: https://forms.gle/vsURCB11Et2byDUn7
بەشداریکردن لە وۆرکشۆپەکان بەخۆڕاییە، تکایە فۆڕمی ناونووسی پڕ بکەنەوە چونکە ژمارەی بەشداران سنووردارە.
پێوەندی
E-Mail: familienzentrum@yekmal.de
Tel.:
نێوەندی خێزانی ڕەنگین, Waldemarstr. 57, 10997 Berlin