ئۆکتۆبەر 14, 2024 | هێرفۆرد

ئۆفیسی نوێی یەکماڵ لە هێرفۆرد کرایەوە

ئۆفیسی نوێی یەکماڵ لە هێرفۆرد کرایەوە

 

لە چوارچێوەی هەفتەگەلی نێوفەرهەنگی لە ناوچەی هێرفۆرد، کۆمەڵەکەمان بە مەڕاسیمێک ئۆفیسە تازەکەی خۆی لە شەقامی Bielefelder Str. کردەوە. بەرنامەی کردنەوەی ئۆفیسە تازەکەمان، نانی بەیانیی کوردی، قسەکردن، پێشانگەی وێنە و موزیکی کوردی لەخۆ گرتبوو.

لە مەڕاسیمەکەدا هاوبەشەکانمان و نوێنەرانی چەندین دامودەزگەی ناوچەیی و نوێنەری ڕێکخستنی پارتییەکان ئامادە بوون کە بە فەرمی لە لایەن تیمەکەمانەوە بانگهێشت کرابوون. هاوبەڕێوەبەرانی لقی یەکماڵ لە هێرفۆرد زوبەیدە پۆڵات و موراد مانگ بە کوردی و ئەڵمانی بەخێرهاتنی میوانەکانیان کرد و باسی کار و چالاکییەکانیان کرد لە هێرفۆرد. بەڕێوەبەری گشتیی یەکماڵ گونای داریجی و ڕێکخەری لقەکانی یەکماڵ ئۆزگول بەندەش کە لە بەرلینەوە چوون بۆ مەڕاسیمەکە، دەربارەی کار و چالاکییەکانی یەکماڵ لەسەر ئاستی ئەڵمانیا قسەیان بۆ ئامادەبوان کرد. لە دوای بەرنامەکەش، گفتوگۆیەکی کراوە لە نێوان میوانەکان هاتە ئاراوە.

سێ ساڵ و نیون کە ئێمە لە لقی هێرفۆرد ئۆفەرو پڕۆژەی هەمەجۆری پشتگیری پێشکەشی کەسانی خاوەن پاشخانی جیاواز دەکەین. ئۆفیسی پێشوو لە ئاست پێویستییەکانمان نەبوو، لەبەرئەوە بڕیارمان دا بینایەکی نوێ لە هێرفۆرد بەکرێ بگرین.

بینا تازەکەمان نێوەندێکی بەیەکگەیشتنی خێزانەکانە، لە ژوورێکی دیداری گرووپەکان، بەشی یاریی منداڵان، نووسینگە و ئاشپەزخانە پێکهاتووە. تیمەکەمان زۆر هەوڵی داوە جێگەیەکی وەها بونیاد بنێت کە میوانەکان تیایدا ئاسوودە بن و لە کاتی پرسیارەکانیان هەمیشە بەردەست بن.

بیناکەمان لە لایەن Paritätischer Wohlfahrtsverband Bielefeld, Glücksspirale و بەرنامەی "Komm-an NRW"ی ناوچەی هێرفۆرد و شپارکاسە هێرفۆرد پشتگیریی دارایی دەکرێت. ئێمە زۆر سپاسیان دەکەین.

 

شوێنە تازەکەمان لە هێرفۆرد

Yekmal e.V. Herford
Bielefelder Str. 20
32051 Herford

Tel.: 05221 6905221
Handy: 0163 9104991 | 0178 1006953
E-Mail: buro-herford@yekmal.de
Facebook: @YekmalHerford
Instagram: @yekmal.herford


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار