ئۆکتۆبەر 15, 2024 | هێرفۆرد

"زیاتر لەوەی دەیبینیت" – سەبارەت بە توانای ئەو کەسانەی کە ژیاننامەی نێودەوڵەتییان هەیە

"زیاتر لەوەی دەیبینیت" – سەبارەت بە توانای ئەو کەسانەی کە ژیاننامەی نێودەوڵەتییان هەیە

 

ئەنجومەنی ئینتەگراسیۆنی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن و ئەنجومەنی ئینتەگراسیۆنی شاری هێرفۆرد ئیڤێنتێکیان لە شارۆچکەی هێرفۆرد ساز کرد.

بە سەرناوی "زیاتر لەوەی دەیبینی" - سەبارەت بە توانای ئەو کەسانەی کە ژیاننامەی نێودەوڵەتییان هەیە گفتوگۆیەکی سەرنجڕاکێش بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا بەڕێوەچوو. لە ئیڤێنتەکەدا سەرۆکی شارەوانی تیم کۆهلا ، نوێنەری ئۆفیسی دژەهەڵاواردن لە شارۆچکەی هێرفۆرد سەلدا ئۆزەن، هاوبەڕێوەبەری لقی یەکماڵ لە هێرفۆرد زوبەیدە پۆڵات و نوێنەری بەشی ئینتەگراسیۆن لە فۆلک هۆخشوولە ئیزابێلا ڕێمین بەشدار بوون و پێکەوە گفتوگۆیان کرد.

لە گفتوگۆکەدا بە تایبەتی سەرنج خرایە سەر ئەو ئاڵنگارییەی کە ڕووبەڕووی کەسانی خاوەن ناسنامەی نێودەوڵەتی دەبێتەوە. هاوکارمان سەرنجی خستە سەر گرنگی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاریی وەک یەکماڵ. بابەتێکی سەرەکیش پشتگیریکردنی ئەو ژنانە بوو کە بەهۆی ئەو ڕۆڵە نەریتییەی لە خێزانەکانیاندا بۆیان دیاری کراوە، بارگران کراون و بەرپرسایەتیی سەرەکیی بەخێوکردنی منداڵیان خراوەتە ئەستۆ.

ئەو کەسانەی ژیاننامەی نێودەوڵەتییان هەیە، ٤٠٪ی دانیشتوانی هێرفۆرد پێکدێنن. لەبەرئەوە توانایەکی گەورە لێرە هەیە. بەڵام سەرەڕای ئەو فرەڕەنگییەش، زۆر کەس ڕووبەڕووی بەربەست دەبنەوە هەم لە بازاڕی کاردا هەم لە کاتی گەڕان بەدوای خانووی کرێدا. ئەمەش نیشانەی نایەکسانیی دەرفەتەکانە. گرنگە کە ئەم توانایانە باشتر بەکاربهێندرێن و بەربەستەکانی بەردەمیان کەم بکرێنەوە.

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار