کۆرسی تەمبوور بۆ منداڵان: ئاستی سەرەتایی

 

ئەم کۆرسە لە ڕێی فێرکاریی تەمبوورەوە، منداڵان لەگەڵ موزیک شاد دەکات.
تەمبوور بە دەنگە میلۆدی و دەوڵەمەندەکەی دەناسرێتەوە و جیهانی موزیک بە فێرخوازانی جەوان دەناسێنێت. لەم کۆرسەدا منداڵان فێری گۆرانیی کوردی و تەکنیکە سەرەکییەکان، نۆتە و ڕیتمەکان دەبن.
 
بۆ بەشداریکردن لەم کۆرسەدا زانینی پێشوەختە پێویست نییە، تەنها خۆشەویستی بۆ موزیک بەسە!
 
لە کۆتایی ئەم کۆرسەدا منداڵان دەتوانن:
  • - لە بنەماکانی تەمبوور و چۆنەتیی ژەنینی تەمبوور تێبگەن.
  • - فێری ئاواز و گۆرانیی ئاسان ببن.
  • - بە چالاکییە موزیکییەکان تێگەیشتن لە گوێگرتن و توانای هاوئاهەنگی پێشبخەن.
 
پەروەردەکاری موزیک: وەدات دەمیرباش
ڕێکەوت: لە ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ بەدواوە
ڕۆژانی سێشەممە، کاتژمێر ١٧:٠٠ – ١٨:٠٠
لە حەوت ساڵانەوە
نرخ: مانگانە ١٠ یۆرۆ
ناونووسی:
https://forms.gle/ycWR7CsYy8gydyTb6
 

پێوەندی

Rengîn Familienzentrum, Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
Email: familienzentrum@yekmal.de
Tel.: +491778275095

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار