ئەیلوول 27, 2024

وۆرکشۆپەکانی هەڵپەڕکێی کوردی

دەتانەوێت فێری هەنگاو، ڕیتم و ڕەهەندە فەرهەنگییەکانی هەڵپەڕکێی کوردی بن و لەگەڵ منداڵەکانتان ساتێکی خۆش و تێروپڕ ئەزموون بکەن؟ کەواتە بەشداری بکەن لە زنجیرە-وۆرکشۆپی هەڵپەڕکێی کوردی کە نێوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین سازی دەکات!

ئێمە بەخۆشحاڵییەوە ئێوە و خێزانەکانتان بانگهێشتی وۆرکشۆپە سەرنجڕاکێشەکانمان دەکەین. ئەمە هەلێکە بۆ ئەوەی زیاتر بە هەڵپەڕکێ کوردییەکان و میراتی دەوڵەمەندی فەرهەنگی گەلی کورد ئاشنا بن، هەروەها ئەزموونی بکەن.

ئەم وۆرکشۆپانە دەرفەتێکی ناوازە پێشکەشی ئێوە و منداڵەکانتان دەکەن تا باشتر لە فرەڕەنگی و دەوڵەمەندیی سەما فۆلکلۆرییەکانی کورد تێبگەن. بە ڕێبەرایەتیی فێرکارە بەئەزموونەکانی سەما و هەڵپەڕکێ، دایکان و باوکان و منداڵان دەتوانن لەم وۆرکشۆپانەدا فێری چەندین جۆری هەڵپەڕکێ و دیلان ببن و بە پاشخانی فەرهەنگیی هەر کامێکیان ئاشنا بن و ساتێکی خۆش بەسەر بەرن.

بۆچی گرنگە؟

● دەوڵەمەندبوونی فەرهەنگی: دەربارەی هەڵپەڕکێ و فەرهەنگی کوردی ئاستی زانینتان بەرز دەکەنەوە.
● گوزارشتی هونەری: لە ڕێی جووڵانەوە و ڕیتمەکان گەشە بە ئافرێنەریی خۆتان دەدەن.
● چالاکیی جەستەیی: سەما نەک هەر تەندروستە، لە هەمان کاتدا هۆکارێکی دڵخۆشییە!
● کۆمەڵسازی: لەگەڵ خێزانەکانی دیکەدا یەکتر دەبینن و دەبنە بەشێک لە جڤاتە فرەڕەنگەکەمان.


کێ دەتوانێت بەشدار بێت؟ دایکان\باوکان و منداڵان لە هەر تەمەنێکدا
چی لەگەڵ خۆتان بێنن: جلوبەرگی ئاسوودە و ویستی سەماکردن!
ڕێکەوت: مانگانە یەک جار
یەکەم وۆرکشۆپ: ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
*بەشداریکردن بەخۆڕاییە

تکایە فۆڕمی ناونووسی پڕ بکەنەوە، چونکە ژمارەی بەشداران سنووردارە.
ناونووسی: https://forms.gle/vsURCB11Et2byDUn7

پێوەندی

E-Mail: familienzentrum@yekmal.de
Tel.:
نێوەندی خێزانی ڕەنگین, Waldemarstr. 57, 10997 Berlin

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار