گرووپی داپیروباپیران

تۆ لە بەرلین دەژی و هەست بە تەنیایی دەکەی؟ لە کەسێکی هاوتەمەنی خۆت دەگەڕێی کە بە کوردی لە یەکتر تێبگەن، پێکەوە کات بەسەر ببەن و بۆچوونەکانتان ئاڵوگۆڕ بکەن؟ کەواتە بانگهێشتت دەکەین بۆ جڤاتەکەمان لە ڕۆژانی چوارشەممەدا. لەم دیدارەدا، بە ڕێنوێنیی ڕاوێژکارە دەروونییەکانمان، دەتوانن هەست و بۆچوونەکانتان دەربارەی زۆر بابەت لە ڕێی چەندین چالاکییەوە دەرببڕن.

یەکێک لە ماناکانی وشەی "جڤات" کۆبوونەوەی گرووپێکی مرۆڤە بۆ ئەوەی لەسەر چەند بابەتێک گفتوگۆ بکەن، پێکەوە چیرۆک بگێڕنەوە، چای بخۆنەوە، گۆرانی بڵێن و هەڵپەڕکێ بکەن.
ئەم گرووپە کە پشتگیریی دەروونجڤاکی پێشکەش دەکات، بۆ بەهێزکردنی تۆڕبەندیی جڤاکی و پێوەندییە لە نێوان داپیر و باپیراندا. لە هەمان کاتدا ئامانجی گرووپەکە ئەوەیە لەنێو گرووپەکەدا هاوپشتیی هەستەکی بئافرێنێت. تا گۆشەگیریی جڤاکی کە ئێستا زۆر لە گەورەساڵانی کورد لە بەرلین تیایدا دەژین، کەم ببێتەوە. لەم جڤاتەدا بابەتی جۆراوجۆری وەک تەنیایی و گۆشەگیریی جڤاکی، تێپەڕینی تەمەن و لەدەستدان، کێشەی تەندروستی، کۆچبەری و بیرکردن دێنە بەر باس.


هەروەها دەرفەت دەڕەخسێندرێت کە لەگەڵ نەوەکانیان لە چەند وانەیەکی گرووپەکەدا کۆببنەوە و پێکەوە چالاکیی هاوبەش ئەنجام بدەن.لە دڵەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەوەی جڤاتی خۆتان لە بەرلین دامەزرێنن.


ڕێکەوت: لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ بەدواوە
ڕۆژانی چوارشەممە
کاتژمێر: ١٥ - ١٦:٣٠
زمان: کوردیی کورمانجی

ناونووسی: https://forms.gle/8mtz9h6wxZ8hTshZ8

پێوەندی

Rengîn Familienzentrum, Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
Email: familienzentrum@yekmal.de
Tel.: +491778275095

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار