ئاهەنگی بەفەرمی کردنەوەی نێوەندی خێزانی هایدێک لە نۆیکۆلن
ڕۆژی ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ ڕێکخراوەکەمان بەفەرمی نێوەندی خێزانی هایدێک-ی لە شەقامی هێنزێل شتراسە ٦ لە ناوچەی نۆیکۆلن-ی بەرلین کردەوە. چەندین خێزانی گەڕەکەکە ئامادەی مەڕاسیمەکە بوون و چێژیان لە بەرنامەیەکی ڕەنگین بە موزیک، یاری، چالاکیی منداڵان و بووفەیەکی دەوڵەمەند وەرگرت.
هەڤپەیڤین لەگەڵ پڕۆفیسۆر د. مایشا ماورێن م. ئاوما
پڕۆفیسۆر د. مایشا ماورێن م. ئاوما لەبارەی "جیاکاریی هاوسۆزی لە وێژەی منداڵان و جەواناندا – چۆن کتێبخانە گشتییەکان دەتوانن کار بۆ یەکسانیی ناساندن بکەن" قسە دەکات. ئەم هەڤپەیڤینە لە چوارچێوەی یازدەمین ڕۆژی پسپۆڕیی بەرلیندا بوو کە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو.
یازدەمین ڕۆژی پسپۆڕیی بەرلین
ڕۆژی پسپۆڕیی بەرلین کە ساڵانە لە لایەن تۆڕی بێفانەوە ساز دەکرێت، ئەم ساڵیش ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوول بە سەرناوی "فرەڕەنگیی زمانەکان، فرەڕەنگیی مرۆڤ - کتێبخانە وەک شوێنێکی گشتیی فێربوون" بەڕێوەچوو. چەند ساڵێک بوو ڕۆژی پسپۆڕی بەشێوەیەکی سەرهێڵ بەڕێوەدەچوو، بەڵام ئەم ساڵ دیسان بەشێوەی ڕووبەڕوو ساز کرا و بەگشتی ٩٨ کەس ئامادە بوون. چەندین کەسیش لە ڕێی پەخشی ڕاستەوخۆ بەشدارییان کرد. ئەمەش گرنگیی تۆڕ...
ڕاوێژکاریی دژەهەڵاواردن بەکوردی
12.08.2025
پڕۆژەی "ڕاوێژکاریی دژەهەڵاواردن بەکوردی" بە هاوکاری لەنێوان ڕێکخراوی یەکماڵ و تۆڕی دژەهەڵاواردن لە بەرلین-براندنبورگ بەڕێوە دەبرێت. ئێمە لێرە لە چوارچێوەی قانوونی "ئا گێ گێ" و "ئێل ئا دێ گێ"-دا ڕاوێژی ماف و دەروونی پێشکەش دەکەین. هەروەها حاڵەتەکان تۆمار دەکەین و ساڵانە وەک ڕاپۆرت بڵاویان دەکەینەوە. ئەو ڕاپۆرتانە بەبێ ناوهێنانی بەرکەوتووەکان، دەیگەیەنینە دەستی کاربەدەستانی دەوڵەت.
گفتوگۆ: ٣٠ ساڵەی دەستپێکردنی وانەی کوردی
ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ چواردەهەمین سەمپۆزیوومی ساڵانەمان کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک سازی دەکەین، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە برێمەن بەڕێوەچوو. د. هێنینگ شێرف، د. زەردەشت حاجۆ، یایلا بوجاک-مۆنش، ئەمین ئاکباش و زارادین ئاگرمان باسی بەسەرهێت و بیرەوەرییەکانی خۆیان کرد لە کاتی دەستپێکردنی وانەی کوردی لە برێمەن بەر لە ٣٠ ساڵ.
تۆڕی بێفان: "فرەڕەنگیی زمانی کۆمان دەکاتەوە"
لە ڕۆژی زمانی دایکدا، ڤیدیۆیەک لە تۆڕی بێفانەوە پێشکەش دەکەین تا ئاهەنگی فرەزمانی ببینن کە کۆمان دەکاتەوە. زمان تەنیا نێوەندگر نییە بۆ پەیوەندی، بەڵکوو کلیلی ناسنامەی کولتووری و تێگەیشتنە لە جیهانەکەمان. وەرن پێکەوە بۆ جوانی و هێزی زمانەکانمان ئاهەنگ بگێڕین و پێکەوە هاوکار بین بۆ پاراستن و پێشخستنیان
سترانی ژنانی دەنگبێژی کورد و هاواری بێدەنگی پەیکەری “دایک و کوڕی مردوو” لە بەرلین
لەم ڤیدیۆیەدا، هونەرمەندان بۆ ساتێک لەگەڵ پەیکەری “دایک و کوڕی مردوو“ی پەیکەرساز و شێوەکاری ئەڵمان کێتە کۆلڤیتس ئاوێزان دەبن. ئەو هونەرمەندانە کە ژیانی خۆیان بۆ ئاشتی تەرخان کردووە، هەستی هاوبەشیان لەگەڵ کۆلڤیتس هەیە. لە سایەی نۆی ڤاخە-دا جارێکی دیکە بە هونەر هەڵوێستی خۆیان لە دژی شەڕ، تووندوتیژی و دیکتاتۆری پیشان دەدەن و گوزارشت لە “ژن ژیان ئازادی” دەکەن.
&nb...
وۆرکشۆپی سەما - شەمامێ
یەکماڵ نەورۆزی 2023ی لەگەڵ جەوانان پیرۆز کرد. جەوانان لە وۆرکشۆپی هەڵپەڕکێدا هەم فێری هەڵپەڕکێی شەمامێ بوون، هەمیش بەشدار بوون لە سەمای هیپ-هۆپ.
ئاهەنگی سییەمین ساڵیادی یەکماڵ
ئێوارەی چوارشەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە هۆڵی “ناخبارنشافتسهاوس ئوربانشتراسە” لە بەرلین ئاهەنگی سییەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەکەمان “یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەکی بەرچاوی میوانانی هێژا لە بەرپرسانی سێناتی بەرلین، پەڕلەمانتار و سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا، نوێنەرانی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی جڤاکی سڤیل، پسپۆڕان، هاوکار و دۆستا...
"وەرن پێکەوە سەما بکەین"
ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ سێزدە پیاوی “گرووپی باوکان”ی یەکماڵ لە گەلەریی بەرلین پێشانگەی “وەرن پێکەوە سەما بکەین!”یان کردەوە. لە کاتی کردنەوەی پێشانگەکەدا، چەندین بەرهەمی موزیک و هەڵپەڕکێی عەفرین پێشکەش کران.
پێکەوە لەپێناو داهاتوو - ٣٠ ساڵەی یەکماڵ
ئەمڕۆ ئێمە یادی سییەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆمان دەکەینەوە. بەم بۆنەیەوە بەڵگەفیلمێک دەربارەی ساڵڕۆژەکەمان پێشکەش دەکەین. لە ڕێی ئەم بەڵگەفیلمەوە پێمان خۆشە ئاوڕێک لە مێژووی کۆمەڵەکەمان بدەینەوە و سەیری بەربەستەکانی بکەین. لە لایەکی دیکەشەوە حەز دەکەین ئێوە بە خزمەتگوزاری و ئۆفەرە جۆراوجۆرەکانمان ئاشنا بکەین.