29 حوزەیران 2023 | بەرلین

پڕۆژەی هونەریی «ڕێچکەی جۆبڕکە»

 

پڕۆژەی هونەریی «ڕێچکەی جۆبڕکە» پڕۆژەیەکی هاوبەشە لەنێوان کۆمەڵەکەمان یەکماڵ، گالەریی بەرلین، Jugend im Museum e.V. و Koopkultur e.V. . لە نیسانی ٢٠٢٢-ەوە ١٠ ژنی لێهاتووی خوولی دروونی یەکماڵ لە بینای گالەریی بەرلین پێکەوە کار لەسەر پڕۆژەیەکی ئافرێنەر دەکەن. بابەتی سەرەکی کە ئەوان لە ٦ مانگی ڕابردوودا کاری لەسەر دەکەن ئەوەیە: «کامە نهێنی سەرنجڕاکێش لە قووڵاییەکاندا شاراوەن؟»

لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ژنان بە شێوەیەکی بەهێز لەسەر ئەم بابەتە تاقیکردنەوەیان کرد. ئەوان لێکۆڵینەوەیان لەسەر نموونەی خاک کرد، نەخشاندیان و چاپیان کرد بۆ ئەوەی نهێنییە شاراوە قووڵەکان ئاشکرا بکەن. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەشیان لەسەر قووماش تۆمار کرد.

ڕۆژی ٢ی تەمووز ئەم ئاڵایانە لە ژووری ٢٠٧ مەتر دووجای کرداری و هاوکاری “207m². Raum für Aktion und Kooperation” پیشان دەدرێن. لە چوارچێوەی پێشانگەکەدا، هەموان بانگهێشت کراون کە بەشداری دروونی پارچەیەکی هونەری ببن بۆ ئەوەی ڕێچکەی جۆبڕ لە جیهانی قووڵی شاراوە بژیەننەوە و بە دەستی خۆیان ئاڵای بچووک بئافرێنن.

ڕێکەوت: ٢ی تەمووزی ٢٠٢٣

کاتژمێر: ١٤:٣٠ – ١٧:٠٠

ناونیشان: Alte Jakobstraße 124–128، 10969 Berlin

بلیت: چوونەژوورەوە بەخۆڕاییە، بەبێ تۆمارکردن

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە