بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان، گرووپی ژنانی ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین کۆبوونەوە و وۆرکشۆپێکیان بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و گفتوگۆکردن دەربارەی مافی ژنان ساز کرد.
لە گفتوگۆیەکی کراوەدا، ژنان باسی ئەزموونەکانی خۆیان هەم لە کوردستان و هەم لە ئەڵمانیا کرد. ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە چۆن زۆر جار لە مافی پەروەردە و ئازادیی بڕیاردان لەسەر ژیانی خۆیان، بێبەش کراون.
ئێمە پێکەوە سەرنجمان خستە سەر ئەو ڕێیانەی پێگەی ژن بەهێزتر دەکەن. چیرۆکی سەرکەوتنی کەسی گێڕدرانەوە – لە بواری پەروەردە و فێرکارییەوە بگرە تا دەگاتە خۆبەڕێوەبەری لە ژیانی ڕۆژانە و کاردا.