بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە کۆلەکتیڤی هونەریی ژنان "Frauen machen Druck" دەکەین بۆ سازکردنی وۆرکشۆپێک لە "خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن" و پڕۆژەی بەهێزکردن "ئێمە پێکەوە بەهێزین".
ڕێکەوتی ١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ وۆرکشۆپی چاپی لینۆل بۆ ژنان و دایکانی تەمەنجیاواز ساز دەکەین. ئەم وۆرکشۆپە بە تایبەتی بۆ ئەو ژنانەیە کە ئەزموونی کۆچبەری و پەنابەرییان هەیە و کەوتوونەتە بەر کاریگەری هەڵاواردن. ئێمە دەمانەوێت پێکەوە شوێنێکی پارێزراو دروست بکەین بۆ گوزارشتکردنی کەسی و ئاشنابوون بە تەکنیکی چاپی لینۆل.
بابەت: ئێمە وەک خۆمان و وەک جڤاک لە ساڵی ٢٠٢٥ چیمان دەوێت؟
ڕێکەوت: ١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤، کاتژمێر ١٧ تا ٢٠
ناونیشان: Container, Mainzer Str. 26A, 12053 Berlin