هاوبەش و هاوکارانی هێژای تۆڕی بێفان،
هیوادارین سەرەتایەکی خۆشتان هەبووبێت لە ساڵی تازەدا. ئێمە خۆشحاڵین کە کۆبوونەوەکانی تۆڕی بێفان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەردەوام دەبن و بەگەرمی بانگهێشتتان دەکەین بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو.
ڕێکەوت: ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٣ - ١٥
ناونیشان: سەرهێڵ، لەسەر پلاتفۆڕمی زووم
بەشێکی تایبەتی کۆبوونەوەی یەکەم بۆ ناساندنی ڕێکخراوی وەرزش و فەرهەنگیی سەلام تەرخان کراوە کە ئەم ڕێکخراوە تازە بووەتە ئەندام لە تۆڕی بێفان. ئیبراهیم ئەلسەید باس لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخراوەکەی دەکات کە لەنێو خێزانە عەرەبیزمانەکاندا چالاکە.
هەروەها لە ڕۆژەڤدا ئەم بابەتانە هەن:
بۆ بەشداریکردن تکایە لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە: خۆتان ناونووس بکەن. دوو ڕۆژ بەر لە کۆبوونەوەکە بەستەری چوونەژوورەوەی زووم-لە ڕێی ئیمەیڵەوە وەردەگرن. بە هیوای ئاڵوگۆڕێکی بەسوود و ئیلهامبەخشین لەگەڵ ئێوە.