21 کانوونی دووەم 2025 | بەرلین | ئەکادیمیای یەکماڵ

کۆرسی کورمانجی - ئاستی سەرەتایی

دەتانەوێت کورمانجی فێرببن؟ کەواتە بەشداری لە کۆرسی سەرەتایی کورمانجی بکەن کە ئەکادیمیای یەکماڵ لە بەرلین بەڕێوەی دەبات.
 
ئەم کۆرسە بۆ ئەو کەسانەیە کە کوردیی کورمانجی نازانن، دەیانەوێت فێری قسەکردن و نووسین بن. کۆرسەکە لە ئاستی A1 –دایە. هەموو ڕۆژانی سێشەممە بەڕێوەدەچێت و نزیکەی ٤ مانگ دەخایەنێت. دوای کۆتاییهاتنی، بەشداران بڕوانامەی بەشداربوون لە لایەن ئەکادیمیای یەکماڵەوە وەردەگرن.
 
نرخی بەشداربوون، ٥٠ یۆرۆیە کە بۆ خەرجییەکانی ئیستنساخ و نووسینگە بەکاردەهێندرێت. بۆ خوێندکاران داشکاندنی %٥٠ هەیە. ئەم بڕە مانگانە نییە، بەڵکوو بۆ تەواوی کۆرسەکەیە. تکایە بۆ ناونووسین، بڕەپارەی سەرەوە بنێرنە سەر ئەم هەژماری بانکە:
Yekmal Akademie gGmbH
Bank für Sozialwirtschaft AG
IBAN: DE19 3702 0500 0020 1683 21
BIC: BFSWDE33BER
مامۆستا: بارش سەیدڤان
دەستپێک: ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥
کۆتایی: ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٨ تا ٢٠
ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین، Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
 
بەستەری نانووسی: https://forms.gle/3pDJ3XXz96jBAQp38

بە هیوای بەشداریتانین!

پێوەندی: نێوەندی خێزانی ڕەنگین و ئەکادیمیای یەکماڵ
E-Mail: kurdischkurse@yekmal-akademie.de
Tel.: 030 616 25 848

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە