28 شوبات 2025 | بەرلین

پێشوازیی نەورۆز و ڕۆژی جیهانیی تێکۆشان دژی نەژادپەرستی

هەموو ساڵێک جەژنی نەورۆز هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی تێکۆشان دژی نەژادپەرستی. لە ٢٠ و ٢١ی ئاداردا گەلی کورد لە کوردستان و جیهان جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات. نەورۆز یان ڕۆژی نوێ هەم سەری ساڵی کوردییە هەم دەستپێکی وەرزی بەهار و ژیانەوەی سروشتە. ڕۆژی جیهانیی تێکۆشان دژی نەژادپەرستیش لە ڕووداوێکەوە هاتووە کە ٢١ی ئاداری ١٩٦٠ لە تێکۆشانی دژ بە ئاپارتاید لە ئەفریقای باشوور ڕووی داوە. ڕێکخراوی یەکماڵ هەموو ساڵێک جەژنی نەورۆز بە خەبات لە دژی نەژادپەرستی گرێ دەدات. ئەم ساڵیش ئیڤێنتێکی تایبەت لە بەرلین ساز دەکەین.

ئیڤێنتەکە لە سێ بەش پێکهاتووە:

یەکەم: ڕوانگە و گفتوگۆی نێوان جڤاکەکان سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ فۆرمەکانی نەژادپەرستی

لەم بەشەدا لە پێوەندییەکانی نێو پێکهاتە جیاوازەکان و فۆرمەکانی نەژادپەرستی دەکۆڵدرێتەوە و باسیان لێ دەکرێت. تیشک دەخرێتە سەر پێوەندیی نێوان نەژادپەرستیی دژەڕەشپێست – نەژادپەرستیی دژەسینتی\ڕۆمینا، نەژادپەرستیی دژە ئاسیایی و نەژادپەرستیی دژەکورد لە چوارچێوەی گشتیی نەژادپەرستیی کۆلۆنیالیزدا.

میوانەکانمان بۆ ئەم پانێلە بریتین لە:

  • سەرایا گۆمیس – پەروەردەکار، بەرپرسی سیاسی و چالاکی دژەهەڵاواردن
  • ئایریس ڕاجانایاگام – پسپۆڕی مێژوو بە تیشکخستنە سەر تیۆرییەکانی دیکۆلۆنیالیزم و پۆست کۆلۆنیالیزم هەروەها ئینتەرسێکشناڵ
  • پرۆفیسۆر د. کەنان ئەنگین– پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان، نووسەر و مامۆستای زانکۆ
  • جۆرجی ئیڤانۆڤ – جێگری سەرۆک و ڕێکخەری ڕێکخراوی ئامارۆ فۆرۆ

دووەم: نەژادپەرستیی دژەکورد لە ئەڵمانیا

بەشی دووەم تیشک دەخاتە سەر دۆخی ئێستای تۆژینەوەی نەژادپەرستی سەبارەت بە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی نەژادپەرستیی دژەکورد لە ئەڵمانیا. ئەو پسپۆڕانەی کە بۆ ئەم بابەتە بانگهێشتمان کردوون بریتین لە:

  • پرۆفیسۆر د. چنور قادری – پرۆفیسۆر لە بواری کاری جڤاکی، مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆی ئێفانگێلیشە هۆخشوولە
  • د. ڕۆزا بوورج – جڤاکناسی سیاسی و توێژەری هەڵاواردنی نەتەوەیی و چاودێری نەژادپەرستی لە سەنتەری ئەڵمانی بۆ تۆژینەوەی ئینتیگراسیۆن و کۆچبەری
  • د. سەیران بۆستانچی – توێژەرلە بواری پرسەکانی پەروەردە و نەژادپەرستی لە سەنتەری ئەڵمانی بۆ تۆژینەوەی ئینتیگراسیۆن و کۆچبەری

لە هەمان کاتدا ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ دەمانەوێت سەرنجەکان ڕابکێشین بۆ ناساندنی کتێبێکمان لەبارەی “نەژادپەرستیی دژەکورد لە ئەڵمانیا” کە لە هاوینی ٢٠٢٥دا لەلایەن وەشانخانەی بێلتس-فێرلاگ چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

سێیەم: جەژنی نەورۆز

 لە کۆتایی ئیڤێنتەکەدا نەورۆز وەک جەژنێکی فەرهەنگی بە موزیک، هەڵپەڕکێ و خواردن پیرۆز دەکەین.

ناونووسی

ئێمە شادمان دەبین بە بەشداریتان. تکایە لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە تا ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥ خۆتان ناونووس بکەن: cid@yekmal.de

ڕێکەوت: هەینی، ٢١ی ئاداری ٢٠٢٥

کاتژمێر: ١٤:٣٠ - ٢٠:٣٠

ناونیشان: bUm im Auditorium – Raum für solidarisches Miteinander

Paul-Lincke-Ufer 21, 10999 Berlin

 

My alt text   My alt text   My alt text

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە