ڕۆژانی فەرهەنگی کوردی - بەرنامەی ٢٠٢٥

لە ساڵی ٢٠١٧ بەدواوە ڕێکخراوی یەکماڵ ساڵانە زنجیرەچالاکییەک بە ناوی ڕۆژانی فەرهەنگی کوردی ساز دەکات بۆ ئەوەی فەرهەنگی کوردی زیاتر بناسرێت کە بەشێک لە جڤاکی فرەفەرهەنگی ئەڵمانیا پێکدێنێت.

زنجیرەچالاکییەکە لە دەوروبەری ٢١ی ئاداردا دەست پێدەکات – ئەو ڕۆژە بۆ کوردان ڕۆژێکی زۆر گرنگە. ئێمە لە کوردستان بە شێوەیەکی نەریتی لە سەرەتای بەهاردا پێشوازی لە سەری ساڵی نوێ دەکەین. لەم ڕۆژەدا ساڵی نوێ دەست پێدەکات و لەگەڵیدا سروشت سەرلەنوێ دەژیتەوە. بۆ گەلی کورد نەورۆز هێمای ڕزگاربوون لە ستەم و ڕێگەی ئازادییە.

وەک بەشێک لە ڕۆژانی فەرهەنگی کوردی، چەندین چالاکیی جۆراوجۆر ساز دەکەین لەوانە پێشانگە، پانێڵ، وۆرک شۆپ و زۆر شتی دیکە. چالاکییەکان ئەم ساڵ لە بەرلین، برێمەن، ئێسن و هێرفۆرد/بیلەفێلد بەڕێوەدەچن. چالاکیی سەرەکی و تایبەتیش ئیڤێنتی پێشوازیی نەورۆز و ئاهەنگی نەورۆزی منداڵ و خێزانەکانە.

خۆشحاڵین بە بڵاوکردنەوەی بەرنامەی ئەم ساڵ و بە هیوای بەشداریتانین:

My alt text

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار