جەژنی نەورۆزی کوردان لەگەڵ ئێمە لە برێمەن پیرۆز بکەن!
ئێمە لە چوارچێوەی ڕۆژانی فەرهەنگی کوردیدا و بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ئاهەنگێکی تایبەت بۆ خێزان و منداڵان ساز دەکەین. بە گۆرانییە تایبەتەکانی نەورۆز و خوێندنەوەی چیرۆکەکانی نەورۆز بۆ منداڵان ئەم ڕۆژە ڕەنگینتر دەکەین.
ئێوە دەتوانن خواردن لەگەڵ خۆتان بێنن و پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەربەرن.
ڕێکەوت: ١٩ی ئاداری ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٧ - ١٩
ناونیشان: QBZ Morgenland
Morgenlandstraße 43, 28237 Bremen